November 14, 2002
پێش داهاتنی شه‌و، به‌ته‌ما بووم بگه‌رێمه‌وه . پێش ده‌ست پێكردنی ئاییهتهكانی تاریكی، به‌ته‌ما بووم وه‌ڕێ كه‌وم بگه‌مه‌وه لات . به‌ته‌ما بووم خه‌ونه‌كانم بده‌مه ده‌ستت ، تۆزی ته‌مێكی كۆنیان له سه‌ر بته‌كێنی، تا په‌نجه‌ت بكه‌ی به شانه بوو قژی شێواویان . به‌ته‌ما بووم ڕه‌شماڵی ته‌نیایی له‌گه‌ڵ تۆ بدڕێنم ، به ته‌ما بووم به زرینگه‌ی ده‌نگی تۆ ، بێده‌نگی جیهانی ده‌روونم بشكێنم .....به ته‌ما بووم" گومان" وه‌ك باوه‌شێك گه‌ڵای وشك له ژێر پێتا هه‌ڵوه‌رێنم، به ته‌ما بووم ، وه‌رزێكی تازه بخوڵقێنم . به‌ته‌ما بووم دڵم فێری تامژاندن بكه‌م ئه‌وینت بكات به دایكی خۆی! تا باوه‌ڕ بێنین و نامۆیی -- تامانی نێوانمان -- چی تر نه‌مێنێت ! به‌ته‌ما بووم ئامێزت بكه‌م به لانكی خۆم ، جه‌سته‌ی سڕم به هه‌ناسه‌كانی تۆ گه‌رم كه‌مه‌وه، به ته‌ما بووم بۆشایی نێوانمان به خۆشه‌ویستی پڕ كه‌مه‌وه . به ته‌ما بووم .......... كه‌چی به‌ره‌به‌یانییه‌كی زوو ، ماندوو ، گه‌یشتمه " ههوارێهكی خاڵی " ئێستا نازانم : بــــوونت خه‌ونه یان بێداری؟ گومانه یان باوه‌ڕ ؟ خه‌یاڵه یان ڕاست ؟ ........ |