November 19, 2002
زمانیش وه‌ك زۆربه‌ی شت پێویستی به ئاگاداری و پێراگه‌یشتن هه‌یه. وشه‌ی تازه داتاشین یه‌كێك له‌و شێوانه‌یه كه زمانیێك پێی ده‌وڵه‌مه‌ند، یان به پێچه‌وانه پێی "عه‌یبدار" ده‌بێت! ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش له وڵاتی سوئید كێبه‌ركێیه‌ك هه‌بوو كه له‌ودا به تایبه‌ت منداڵان به‌شداریان كردبوو و هه‌ر كه‌سه‌ی وشه‌یه‌كی ناردبوو . له ده‌رئه‌نجامی كێبه‌ركێكه‌دا منداڵێكی 5 - 4 ساڵانه بردێوه و وشه‌كه‌ی له لایان سه‌نته‌ری زمانه‌وه قه‌بووڵ كرا و سۆز وایه، قامووسی ساڵانی داهاتوو ئه‌و وشه‌یه‌شی تێدا بێت. چه‌ند شه‌و له‌مه‌و به‌ر هاورێیه‌كم ـــ كه پێم وایه پاكانه‌ی بۆ خۆی ده‌كرد ــ گێرایه‌وه وتی : كچی هاورێیه‌كی ویستوویه‌تی بزانێ كه‌ی له دایك بووه و هه‌وڵیشی داوه به كوردی پرسیاری خۆی بكات. له دایكی ده‌پرسێت : دایه من كه‌ی Download بووم ؟ |