November 21, 2002
دووپاته بوونه‌وه‌ی كات ، دووپاته بوونه‌وه‌ی ساته‌كان... دووپاته بوونه‌وه‌ی خۆت له ژوورێكی به پانایی تهنیاییهكانتدا! دووپاته بوونه‌وه‌ت له چاوی ئاوێنه‌یه‌كی خۆڵاوی كه خۆتی تێدا ناناسێوه ... دووپاته بوونه‌وه‌ی چركه‌كان له زه‌نگی تهلهفوونێكدا كه حه‌ز ناكه‌ی وڵامی بده‌یه‌وه .... دووپاته بوونه‌وه‌ی ژیان له ده‌نگی پێكه‌نین و گریانێك كه نازانی له كوێرا سه‌رچاوه‌ی گرتووه ... دووپاته بوونه‌وه له خۆشییه‌كاندا كه بۆ برشیان لێ دێت . دووپاته بوونه‌وه له بریاكاندا، له خۆزگهكاندا. دووپاته بوونه‌وه له درۆكان، له فریوهكاندا ... دووپاته بوونه‌وه له خه‌وه‌كاندا، خه‌وه بێ خهونهكان... دووپاته بوونه‌وه‌یه ناوت ناوه ژیان به‌و هیوایه‌ی ئه‌مڕۆ ، سپێی، ئه‌وین له ده‌رگای دڵت بدات... ده‌گه‌ڵ كۆچی خه‌مینی ساته دووباره بووه‌كان ، دووباره ده‌بییه‌وه ، تا ئه‌مڕۆ ، سپێی ... كه خۆشه‌ویستی بانگی كردی بگه‌ی به بوون، به مان، به ژیان ..... |