November 27, 2002
هات به‌رامبه‌رم دانیشت، قژ كاڵێكی به باڵا نه زۆر به‌رز ، كه‌مێك " گۆشتن". چاوه‌كانی ڕه‌ش كردبوو و گۆنای ئاڵ ئاڵ . چاوێكی له من كرد و زۆر ناقایلانه ڕووی له‌وبه‌ر كرد . منیش چاوم لێ‌كرد ، به‌ڕواڵه‌ت زۆر جیاواز بووین . ئه‌و كاڵ بوو، من ئه‌سمه‌ر ، ئه‌و قژی وه‌ك تیشكی هه‌تاو زه‌رد بوو ، من قژم هاوڕه‌نگی شه‌و . ئه‌و ڕوانینێكی بێقه‌راری هه‌بوو و من ده‌مێك بوو كۆتری نیگام هێلانه‌یه‌كی بۆ خۆی چێ كردبوو و ئارامیی گرتبوو . هات به‌رامبه‌رم دانیشت ... لاقی له لاقم كه‌وت ، داوای لێبووردنی نه‌كرد ، هه‌ر چاوی بڕییه چاوم ... منیش، هه‌ر چاوم لێ‌كرد... !! له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی مێترۆ كه ته‌واو بووم ، خستمه سه‌ر نه‌رده‌ی پێش په‌نجه‌ره‌كه و ئانیشكم له سه‌ر دانا و ده‌ستم كرد به كۆڵه‌كه‌ی سه‌رم ... چاوم له ده‌رێ ده‌كرد .... دوای بارانی شه‌وی ڕابردوو هه‌موو شتێك بێداد جوان بوو. ده‌ستی درێژ كرد، ڕۆژنامه‌ی مێترۆكهی له ژێر ده‌ستم ڕ‌اكێشا ، داوای لێبووردنی نه‌كرد، نه‌یپرسی ئه‌گه ده‌توانم ده‌ستم به‌رز كه‌مه‌وه یا نا، ئه‌گه بۆی هه‌یه ڕۆژنامه‌كه هه‌ڵگرێ یا نا، چاوی بڕییه چاوم و ڕۆژنامه‌كه‌ی كێشا بۆ لای خۆی ... منیش هه‌ر چاوم لێ‌كرد ... !! خه‌ڵكێكی زۆر به پێوه بوون ، له ناو ئه‌وانیشا ، پیره پیاوێك به حووكمی گۆچانه‌كه‌ی، خۆی ڕاگرتبوو. هه‌ستام جێی خۆمی بده‌مێ دا‌نیشێت ، ئه‌و كوڕه‌ی له په‌نام دانیشتبوو وتی : نا ، من هه‌ڵده‌ستم ، با له جێی من دا‌نیشێت !! پیاوه پیره‌كه دانیشت، چاوێكی له من و چاوێكی له كوڕه‌كه كرد، وتی: سوپاس .... كچه قژ كاڵه به باڵا نه زۆر به‌رزه گۆشتنهكه پێی وت : سوپاسی ناوێ . ئێره وڵاتی ئێمه‌یه. حه‌قه هه‌وڵ ئێمه دانیشین، ئێمه تێر بین، ئێمه كار بكه‌ین ، ... خۆ له دوومان نه‌ناردوون بێن بۆ ئێره . به‌شی ئه‌وانه .... ئه‌و هه‌ر قسه‌ی ده‌كرد و منیش به چركه‌یه‌ك زیاتر له نیو سه‌ده له مێژووی خۆمانم هاته به‌ر چاو ... به درێژایی مێژوو كوژران، له داردران ،ده‌ركران ، ئاواره بوون ، چوارچرا، پێشه‌وا ، شه‌ڕی ناو شار ، هاتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كان، گرمه‌ی فڕۆكه و بۆمباردمان ، ئێعدامی 59 كه‌س له سابلاغ ، حه‌وزی خوێنی بۆكان، كوشتاری سه‌قز ، نه‌ورۆزی 58 سنه ، هێمن و ناڵه‌ی جوداییهكهی ، شورشی بارزانی ، شه‌ڕی براكووژی ، هه‌ڵه‌بجه ، .... كچه قژ كاڵه به باڵا نه زۆر به‌رزه گۆشتنهكه هه‌ر قسه‌ی ده‌كرد ، چاوی له من بڕیبوو : " به‌شی ئه‌وانه ...... " منیش هه‌ر چاوم لێ ده‌كرد !! .... هه‌موو گیانم ڕق و توڕه‌یی ...... وێستگه‌ی من بوو ، هاتمه خوارێ . ڕێگه‌ی ماڵێ درێژتر له هه‌میشه ... وه‌ك بڵێی قه‌ت ناگه‌مه‌وه .... زرینگه‌ی ده‌نگێك له ناو گوێما ئازاری ده‌دام : " به‌شی ئه‌وانه ........." قورسایی پرسیارێك : به‌ڕاستی به‌شی من چی بووه .... به‌ڕاستی به‌شی من چییه ..... ؟؟ |