November 2, 2002
ژن بوون به ده‌نگی چه‌ند ژن : --" ژن بوون جارێك لێت ده‌بێت به قه‌ڵا و تێیدا دیل ده‌كرێی. جارێك ده‌بێت به چه‌قۆ سه‌رت ده‌برێت . هه‌ندێ جار داوێنی خۆته ده‌بێت به په‌ت و له ملت ده‌هالێت. جار نا وه‌ك مه‌ر و ماڵات له كڕین و فرۆشتن ده‌ێت. " --"به‌هه‌شتی ده‌خه‌نه ژێر پێی كه‌چی دۆزه‌خێكی لێره بۆ ساز ده‌كه‌ن و ئاگر له هه‌موو خه‌ون و خه‌یاڵ و ئاواته‌كانی به‌ر ده‌ده‌ن. " --"ڕۆژێك نامووسی باب و برایه‌تی و جاریش زه‌وی مێرده و به كه‌یفی دڵی ده‌یكێڵێت. بۆ وه‌ی پیاو گوناح نه‌كات ، ده‌بێ خۆی داپۆشێت. له ژووری خه‌و تا پیاو حه‌ز بكات بێ ده‌سه‌ڵاته! " --"دیلێكی ده‌رده‌داری حه‌سره‌ت به دڵه ! دیلی خۆشه‌ویستی خۆی سه‌باره‌ت به منداڵه‌كانێتی. حه‌سره‌تی نه‌ختێ مێهره‌بانی و خۆشه‌ویستی هه‌میشه له دڵ دایه ! " --"ده‌ڵێن له وڵاته‌كه‌ی خۆی به نان و شه‌پ ڕازی بوو . سه‌ر و زمانی نه‌بوو ... هاتۆته هه‌نده‌ران خۆی لێگۆردراوه . زمانی گرتووه !! داوای مافی یه‌كسان ده‌كات ، ده‌ڵێ منیش خاوه‌ن كه‌سایه‌تیم ... " --" ...................." |