November 22, 2002
بـــــــــــــــۆ مێــــــــــلۆدی : " سه‌رمامه . سه‌رمایه‌كی سه‌یر! گشت گیانم ده‌له‌رزێت. په‌نجه‌ره‌كان به‌ستراون ... ئه‌ی ئه‌و سه‌رما به سۆزه له كوێرا دێت ؟ بۆ وا هه‌ڵده‌له‌رزم ؟ ڕاستیان گوتووه، ئه‌و سه‌رمایه‌ی وشكت ده‌كات، ده‌تته‌زێنێت ، سه‌رمای ناخه، سه‌رمای سه‌هۆڵبه‌ندانی ده‌روونه! سه‌رمایه‌كی به سۆز كه هه‌ناسه‌ت پێ ده‌برێت. گه‌ده‌لولێكی بێ ڕه‌حمه كه له ده‌روونتا ده‌گه‌رێ و لێت ناگه‌رێ به گه‌رمای هیچ ئاگرێك، گه‌رمت بێته‌وه . ده‌ڵێی سه‌رما سه‌ره‌تای هه‌ست و هه‌ست پێكردن بووه . ده‌ڵێی سه‌رما سه‌رچاوه‌ی هه‌رچی هه‌یه و بووه و ده‌بێ یه! تۆش وه‌ستاوی ... نه ڕێگه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه نه سه‌ره‌تایه‌ك بو سه‌ر له نوێ ساز كردنه‌وه .... به خۆم ده‌ڵێی: چۆن ده‌بێت ، خۆ من خۆم خه‌ریكم له ئاگرا ده‌سووتێم ، ئه‌ی چۆنه وا سه‌رمامه و هه‌ڵده‌له‌رزێم .... ؟ وانه‌ی ئه‌مڕۆ تا هه‌میشه به خۆت ده‌ڵێیه‌وه : س به‌وێنه‌ی سه‌رما .... س به‌وێنه‌ی سه‌هۆڵبه‌دان ... س به‌وێنه‌ی سووتان ..." |