December 1, 2002
تا هه‌واڵی مردن ده‌بیستم، تارماییه‌ك سۆمای چاوم داده‌گرێت . سیمای كاڵ بووه‌ی ئه‌و ئازیزانه‌ی ڕۆیشتوون.كۆچێكی له ناكاو و له ناوه‌خت . دوور كه‌وتنه‌وه‌یه‌كی به نابه‌دڵی ... من ڕقم له مردن ده‌بێته‌وه ، گرینگ نییه چه‌ندم به گوێدا بخوێنن كه ئه‌وه یاسای سروشته و هه‌موو هه‌ر ده‌مرین ... گوێم له ده‌نگی گه‌رم و منداڵانه‌ی بووه دیسان، خه‌می نه‌بوونی ، خه‌می نه‌دیتنه‌وه‌ی دایگرتم، هه‌ر ئه‌گه‌ر توانیبام بڵێم چه‌نده‌ی بیر ده‌كه‌م ...!! شه‌وی ژووره‌كه‌م پڕ بووه له بیر و بۆنی ساته‌كانی پێكه‌وه بوون، پڕ بووه له پێكه‌نینه‌كانی، بێده‌نگی ژووره‌كه‌م پڕ بووه له چیرۆكی دڵداری و خۆشه‌ویستی ئه‌و .... له‌پڕ دنیا زۆر ته‌سك هاته به‌ر چاوم ... ته‌سك به‌قه‌د ژووری تژی ته‌نیایی كیژێك پێش له خۆ هه‌ڵواسینی ... ته‌سك به‌قه‌د بیری گه‌نیوی ئه‌وانه‌ی وا ..... خۆ نازانم تا ئێستا چه‌ند كه‌س هه‌ر به‌و ڕێگه‌یه‌دا ڕۆیشتوون ، خۆ نازانم تا ئێستا چه‌ند كۆتری وا له شه‌قه‌ی باڵیان داوه‌وه و نه‌بوونیان هه‌ڵبژاردووه، خۆ نازانم چه‌ند دڵی وا بێ ماڵئاوایی له ترپه كه‌وتوون .... هه‌ر ده‌مه‌وێ بزانم ئه‌و كاروانه دوور و درێژه كه‌ی ده‌وه‌ستێ ... ؟ هه‌ر ده‌مه‌وێ بزانم ئه‌و تیغه تیژه به خوێنه كه‌ی له سه‌ر بڕین ده‌وه‌ستێ ...؟ هه‌ر ده‌مه‌وێ بزانم كه‌ی ئیتر له 2 مانگی‌دا لێم ناده‌ن ، له 7 ساڵیدا سه‌رم نابڕن ، له 12 ساڵیدا ده‌ست درێژیم پێناكه‌ن ، له 19 ساڵیدا به گولله‌یه‌ك بێده‌نگم ناكه‌ن و له 22 ساڵیمدا هه‌ڵمناواسن و له 35 ساڵی ئاگرم تێبه‌رناده‌ن .... هه‌ر ده‌مه‌وێ بزانم ئه‌و كاروانه دوور و درێژه كه‌ی ده‌وه‌ستێ ......... |