December 2, 2002
چاوه‌ڕوان بوونم پێخۆش نییه، قه‌تم پێخۆش نه‌بووه ... ئه‌وه‌ی كه هه‌ر چاوه‌ڕوان بیت و نه‌زانی كه‌ی ده‌ست پێده‌كات، یا نا، هه‌ر نه‌زانی كه‌ی ته‌واو ده‌بێت ... ئه‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوانی بیستنی شتێك بیت و نه‌یبیستی . ئه‌وه‌ی كه ده‌رفه‌ته‌كان یه‌كه یه‌كه به به‌ر چاوتا تێده‌په‌ڕن و دیسان باره دڵێك قسه‌ی نه‌گوتراوت پێ بمێنێت . چاوه‌ڕوانی خۆش نییه، قه‌تم پێخۆش نه‌بووه . جۆرێك وه‌ك بڵێی كات وه‌ستابێت ، هه‌ڕ وه‌ك، ڕۆژه‌كان سێبه‌ری یه‌كترین بن و دووپات ببنه‌وه .... ئه‌مڕۆ و دۆینێ ، ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕۆژانه‌ی هێشتا نه‌هاتووشن، ده‌بن به یه‌ك ... ڕه‌نگه‌كانیش له شێوه‌ی خۆیان دوور ده‌بنه‌وه ... خه‌یاڵێكت ده‌گه‌ڵ دایه و هه‌ر ته‌نیاشی .... چاوه‌ڕوان بوونم پێخۆش نییه، قه‌تم پێخۆش نه‌بووه ..... به‌ڵام چاه‌ڕوان نه‌بوون ناخۆشتره !! زۆر ناخۆشتر !! |