Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

December 5, 2002

خۆ پێموانییه دڵ ئێشان و قسه‌یه‌ك،كرده‌وه‌یه‌ك به دڵ گران هاتن، پێوانه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت، خۆ وانییه بڵێم ده‌ی كه‌س ئه‌و " قسه‌یه‌ی" به دڵ گران ناییه، كه‌وابوو منیش وه‌ك ئه‌وانی تر.... شاری كوێرانه و ده‌بێ ده‌ست به چاوته‌وه بگری.... ئه‌ی ئه‌گه‌ حه‌ز نه‌كه‌ی ده‌ست به چاوته‌وه بگری ، ده‌بێ ڕوو له كوێ بكه‌ی ؟

چ شتێك له‌وه ئاسایی تر كه ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه گرینگه و بایخی پێ ده‌ده‌م، له‌وانه‌یه خه‌ڵكانی تر هه‌موو فشه‌یان پێی بێت .... چ شتێك له‌وه‌ی ئاسایی تر كه پێویست ناكات ئه‌وه‌ی بۆ من گرینگه، بۆ هه‌موو كه‌س مانای هه‌بێ! چ شتێك له‌وه‌ی ئاسایی تر كه پێویست ناكا هه‌موو وه‌ك من بیر بكه‌نه‌وه و دڵیان وه‌ك دڵی شێواوی من ناسك بێت، به‌سه ئه‌گه‌ ڕێزی لێبگرن .... له یه‌ك چوون مه‌رج نییه، له‌یه‌ك گه‌یشتن به‌سه ....

حاڵم زۆر باش نییه، بێتاقه‌تم، ساعه‌ت دوو و نیوی به‌یانییه و من هێشتا نه‌خه‌وتووم .... سه‌یره، هیچم نه‌كردووه و هه‌ست به ماندوویه‌تییه‌كی زۆر ده‌كه‌م ... نا، سه‌یریش نییه !!!

ترس پیلی هه‌ستم ده‌گرێ و ڕامده‌كێشێت ، جار هه‌یه ترس وات لێده‌كات چاو له سه‌ر یه‌ك دانێیت تا هیچ نه‌بینی، وه‌ك بڵێی به نه‌دیتن ، ترسه‌كه كۆتایی پێدێت ... جار نا، ترس لێناگه‌رێ چاو له سه‌ر یه‌ك دانێیت، وه‌ك بڵێی هه‌موو شتێك ئه‌و كات ده‌ست پێده‌كات ...

نازانم ده‌گه‌ڵ تكای دڵم چی بكه‌م ...... ؟




www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------