December 6, 2002
پاكداوێنی و په‌رده‌ی كچێنی !! " پاكداوێنی له ژێر ناوی په‌رده‌ی كچێنی دیاردێكی تازه‌یه. ئه‌و شته‌ی كچ له زه‌مانه‌كانی پێش لێی ده‌ترسا و په‌رۆشی بوو ، له ده‌ستدانی په‌رده‌ی كچێتی نه‌بوو، به‌ڵكوو دڵنیگه‌رانی وه‌ی بوو نه‌كا ئه‌و قسه‌یه بڵاو بێته‌وه كه ــ نه‌زۆكه ــ . له زۆربه‌ی كاتدا ، ئه‌و ژنه‌ی پێشتر منداڵێكی ببوو ، شانسی شوو كردنی زۆرتر بوو ، هۆیه‌كه‌شی ئه‌و بوو كه هه‌ر ئه‌و منداڵدار بوونه به‌ڵگه‌یه‌ك بوو بۆ ،، وچاغ كوێر نه‌بوونی ؛؛ ئه‌م ژنه و ده‌بوو به دڵخۆشی و مه‌تمانه‌ی پیاو كه ده‌بێت به بابی منداڵان و ناوی ناكوژێته‌وه . تـــــــــه‌نانه‌ت له كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌كانیشدا ، پێش دیارده‌ی فئۆدالیزم به چاوێكی سووك ده‌یانڕوانییه كچێك كه په‌رده‌ی كچێتی مابێت !!! و ئه‌ویان ئاوا لێكده‌داوه كه دیاره هیچ پیاوێك ئه‌م كچه‌ی نه‌ویستووه !! له هۆزی " كامچادال"، وابووه كه ئه‌گه‌ر بووك شه‌وی بووكێنی هه‌ر كچ بایه، زاوا ده‌یكرد به هه‌ڵا هه‌ڵا و دایكی بووكێی هه‌ر له سه‌ر ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی به "كچی" داوه به ئه‌و وه‌به‌ر جوێن و قسه‌ی سووك ده‌دا !! . له زۆربه‌ی كاته‌كاندا "كچ بوون" پێشی به به‌مێرد چوونی كچ ده‌گرت و گرفتی بۆ ساز ده‌كرد.واته قوورساییه‌كه‌ی ده‌خسته سه‌ر شانی پیاوه‌كه كه به پێچه‌وانه‌ی داب و نه‌ریتی باو، ده‌بایه خوێنی یه‌كێك كه پیاوانی هۆزه‌كه‌ی خۆی برێژێته سه‌ر عه‌رز ، هه‌ر بۆیه كچ پێش شوو كردنی ، ده‌گه‌ڵ پیاوێكی بێگانه‌ی هۆزه‌كه ڕێك ده‌كه‌وت تا ئه‌و پیاوه په‌رده‌كی كچێتی ئه‌م كچه لادا و ئیتر هیچ گرفتێك له سه‌ر ڕێی شوو كردنی نه‌مێنێت . له " ته‌به‌ت" دایكه‌كان زۆر به جدی به‌دوای كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕان تا ئه‌و ئه‌ركه، پێش شوو كردنی كچه‌کیان به جێ بێنێت،. له "مالابار" هه‌ر كچ خۆی تكای له رێبواران ده‌كرد به‌ڵكوو یه‌كیان توانیبای یارمه‌تی بدات،كه ئه‌گه‌ر بێت و كه‌س یارمه‌تی نه‌دات ئیتر ئه‌ویش ناتوانێ بچێته ماڵی به‌خت !! له ناو هه‌ندێك له تیره‌كاندا وا بوو كه كچ ناچار بوو هه‌ر شه‌وی بووكێنی خۆی، پێش چوونه لای زاوا ، له میوانه‌كانی زه‌ماوه‌نده‌كه‌ی داوا بكات تا ئه‌و "لوتفه‌ی له حه‌قدا بكه‌ن" ، هه‌ندێ جار زاوا خۆی كه‌سێكی به‌كرێ ده‌گرت تا ئه‌و ئه‌ركه به جێ بێنێت. له فیلیپین ، كه‌س هه‌بوون كه كاریان هه‌ر ئه‌وه بووه و پاره‌یه‌كی زۆر یان وه‌رگرتووه تا به نوێنه‌ری كاكی زاوا ده‌گه‌ڵ بووك بخه‌ون و په‌رده له سه‌ر ڕێ لاده‌ن !!!!! ئێستا چ بووه كه ئه‌و شته‌ی بوونی زه‌مانێك گوناح بوو و به چاوی سووك سه‌یریان ده‌كرد ئه‌مڕۆ بۆت به مه‌رج و ته‌نانه‌ت ژنی له سه‌ر ده‌كووژن ؟ هه‌ر ئه‌و ده‌مه‌ی" فئۆدالیزم" جێی خۆی له كۆمه‌ڵگاكاندا كرده‌وه ، ته‌نانه‌ت شوێنی له سه‌ر "په‌رده‌ی كچێنی" كچیش دانا، واته پیاو بوو به خاوه‌نی ژن و ویستی ئه‌و خاوه‌ن بوونه ته‌نانه‌ت پێش ژن هێنان و زه‌ماوه‌ند كردنی ده‌ست پێبكردرێت . بۆیه پێویست بوو كه ژن له پێش له مێردكردنیشیدا " ده‌ست لێنه‌دراو" بمێنێته‌وه و هه‌موو شتێكی بۆ خاوه‌نی داهاتووی خۆی ڕابگرێت . ئه‌و كات كه كڕین و فرۆشتنی ژن باو كرا، نه‌رخی ئه‌ویان كه كچ بوو و په‌رده‌ی كچێنی مابوو زۆرتر له نه‌رخی ئه‌ویان بوو كه " وره‌یه‌كی به‌رزی نه‌بووه و خۆی داوه‌ته به‌ر ده‌ست" و له كچێتی كه‌وتووه !! هه‌ر ئه‌وه خۆی بوو به هۆی په‌یدا بوونی مانایه‌كی تازه بۆ داوێنپاكیی ! وای لێهات په‌رده‌ی كچێنی بوو به نیشانه‌ی وه‌فاداری ژن سه‌باره‌ت به پیاو . پیاوه‌كانیش پێویستییان به‌و مه‌تمانه پێكردنه هه‌بوو تا ترسی ئه‌وه‌ی مه‌بادا ماڵ و سامانیان بگات به منداڵه "حه‌رامزاده‌كان" ، له ناو بچێت !!! " تاريخ تمدن، ويل و آريل دورانت، كتێبی یه‌كه‌م " مشرق زمين گهواره‌ی تمدن" ، لاپه‌ره‌ی 57 |