December 9, 2002
بۆ تۆ ، بۆ كچه شیرینه شه‌رمنه‌كه‌ی له پشت سێبه‌ری ترسێكی بێڕحم، عومرێكه خۆی حه‌شار داوه .... بۆ تۆ، بۆ هه‌موومان ، كه وا قوربانی دابێكی بۆگه‌ن و نه‌ریتێكی پووچهڵین .... بۆ ئه‌و چاوانه‌ی تارمایی بێباوه‌ڕی و فرمێسكی ترس سۆمایی لێبڕیون ... ده‌زانی ، باوه‌شی من بكه به لانك بۆ شه‌وانی بێخهویت، سه‌ر بخه سه‌ر شانم ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌ته‌وێ به ده‌نگی به‌رز بگری ، من باوه‌ڕت پێده‌كه‌م ، من ده‌زانم تاوانبار تۆ نیت ، من ده‌زانم تاوانبار تۆ و بێده‌نگی و خۆ حه‌شار دانی تۆ نییه ، تاوانبار هه‌ڕ هه‌ژاری ئه‌و فه‌رهه‌نگه و نه‌خۆشی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه كه به چاوی به‌ستراو حووكمهكانی ده‌دات و گوێی بیستنی نییه .... تاوانبار عه‌قڵییه‌تی نه‌خۆش و یاساكانی ده‌ستكردی ئه‌م عه‌قڵییه‌ته‌یه ... تۆ تاوانبار نیت ، تاوانی تـــــــۆ ، له‌وانه‌یه له دایك بوونت له وڵاتێك دابێت كه ئینسان هه‌رزانترین كاڵایه و ژن هه‌ر له سه‌ره‌تایی منداڵییه‌وه قوربانییه ... ئێستا من ئاوا ده‌ڵێم ، چاو بكه‌وه ، ده‌بینی كه ته‌نیا نیت، ده‌بینی هه‌ن ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ئینسان هه‌ر ماوه ... هه‌ن ئه‌وانه‌ی به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێن :نــــــــــــــا .... ئه‌وانه‌ی ئه‌و داب و نه‌ریته بۆگه‌ن و پووچه‌ڵانه ده‌خه‌نه ژێر پێ و به مێشك و بیر و هه‌ستی خۆیان شته‌كان ده‌بینن .... من ئاوا ده‌ڵێم ، تۆ مه‌هێڵه قه‌ڵای ئیمان و باوه‌ر به خۆییت لێ بڕوخێنن ... مه‌هێڵه ئه‌و ڕۆژانه‌ی وا به‌ڕێوه‌ن بكه‌ونه ژێر سێبه‌ری ترس و بێ هیوایی ڕۆژانی ڕابردوو ... من ئاوا ده‌ڵێم ، چاو بكه‌وه ، گوێ شل كه ، هه‌ست پێبكه .... ده‌بینی ته‌نیا نیت .... ده‌بینی كه ده‌توانی باوه‌ڕ بێنی ... من ئاوا ده‌ڵێم : ده‌نگ به‌رز كه‌وه و بڵێ نـــــــــا .... قه‌بووڵ مه‌كه چیتر قوربانی بیت ... قوربانی یاسایه‌ك كه باوه‌ڕت پێی نییه.... |