December 10, 2002
به خۆم ده‌ڵێم :"هه‌سته، قالۆنچه‌یه‌كی نیوه زیندوو له تۆ زۆرتر بۆ ژیان هه‌وڵ ده‌دات ... " هه‌ست به قورسایی ده‌كه‌م ، پێم سه‌یره، خۆ بۆشایی نابێ قوورس بێت، ده‌بێ ؟ ماندووم، خه‌واڵووم ، بێتاقه‌تم چاوێك له ده‌وروو به‌رم ده‌گێرم، ده‌بینم نا ، هه‌موو شتێك وه‌ك هه‌میشه‌یه ... جارێكی تر، ڕامانێك ، هه‌ست ده‌كه‌م هه‌موو شتێك وه‌ك هه‌میشه نییه، دیواره‌كان نزیكترن، ژووره‌كه ته‌سكتره ، تاریكایی زووتر دێت و دره‌نگتر ده‌ڕوات ، سه‌رپه‌نجه‌كانم سڕه، بێده‌نگی ته‌مه‌نی درێژتره، ترپه‌ی دڵم ڕیتمی جارانی نه‌ماوه .... ڕامانێك ، دڵم هێنده‌ی دیكه گیرا ... هه‌ستام ، په‌نجه‌ره‌م تا ئاخر كرده‌وه ، په‌توو شینه‌كه‌م له خۆم هاڵاند و ته‌سكی ژووره‌كه‌م تژی ده‌نگی مه‌حه‌ممه‌د جه‌زا كرد : " ئه‌گه‌ر چی شه‌و درنگه ساقی، بۆم تێكه كه‌مێكی تر..... كه‌وا ئه‌مشه‌و سه‌ری هه‌ڵدا له ناخمدا خه‌مێكی تر" دڵم پڕبوو ، هه‌ستم كرد ده‌مێكه خۆم له بیر كردووه ،سێبه‌رێكی نامۆ، بۆشاییه‌كی كۆن ، ته‌نیاییه‌كی برش هێناو ،،، خۆم له كوێ له بیر كردووه ؟ ... ترسام ، نه‌كا منیش وه‌ك "گه‌وره‌كانم" لێهاتبێت، نه‌كا منیش وه‌ك ئه‌وان "شته" ساده و ساكار و بچووكه‌كانم له بیر كردبێت ... نه‌كا منیش چی تر به باوه‌شێنی شنه‌ی به‌ره‌به‌یان، نه‌فڕم ؟ نه‌كا منیش چی تر به ده‌نگی سه‌نتور نه‌گه‌م به ئه‌وپه‌ری خۆشی و سووكی ڕۆح ، نه‌كا منیش پێم نابێته دنیای سه‌یر و سه‌رسوور هێنه‌ری ئه‌وان ، ئه‌وێ وا هه‌موو شتێك له كڕین دێت؟ .... به خۆم ده‌ڵێم : "بۆ نا ، تۆزته‌كێن كردنی هێلانه‌ی بیری ئاڵۆز و خه‌یاڵی په‌شێوم .... وێناچێ ساده بێت، به‌ڵام .... !! " چاو له سه‌ر یه‌ك داده‌نێم، سه‌ر به هه‌موو كه‌لێن و قوژبنه‌كانی كۆڵانی زه‌ین و دڵم داده‌كه‌م ، ده‌گه‌مه هه‌ر شوێنێك، تۆزی ته‌م و تاسه‌ی لێ لاده‌ده‌م . هه‌ر دێت و زۆرتر هه‌ست به سووكی ڕۆح و ده‌روون ده‌كه‌م ... زۆر جار هه‌ناسه‌م له كه‌ڵافی ئاڵۆزی گریانم هاڵا ، زۆر جار دڵم وه‌ك بڵێی مانی گرتبێت، له لێدان ده‌وه‌ستا . له زۆر شوێن ئه‌ژنۆم شل بوون ، ..... به‌ڵام ..... *ئێستا ، وه‌ك شتێك، هه‌موو جێیه‌ك بریقه‌ی دێت، ده‌دره‌وشێته‌وه ! باری قورسی بۆشایی ده‌روونم ،، جۆرێك،، سووكتر بووه. هیچ ده‌ستێكی سیحراوی له گۆڕێ‌دا نه‌بوو ، هه‌ر خۆم هاتم شته ساكار و سادهكانم وه‌بیر خۆم هێناوه ، هه‌ول ده‌ده‌م باوه‌ڕی بریندارم سارێژ كه‌مه‌وه ... هه‌ر خۆم چاوم قووچاند و بیرم له بۆنی باران و مێخه‌ك كرده‌وه ... بیرم كرده‌وه هه‌ر منم و لێزمه‌ی باران و سه‌مای شێتانه‌م . كراسێكی ناسكی شینم له به‌ردایه، پێ په‌تی به مۆسیقای باران، له ژێر باران ، شێتانه سه‌مایه ده‌كه‌م ... بۆنی باران، بۆنی مێخه‌ك ... * ورده‌و ... ئێستاش چاو له سه‌ریه‌ك داده‌نێم ، باران و بۆنی مێخه‌ك و له‌تێك ئاسمانی شین و باوه‌شێك ڕووناكی دێنمه ژووره‌كه‌م ... مه‌حه‌ممه‌د جه‌زا بۆ دڵی من ده‌خوێنێت : "خدر نیم بۆ ته‌مه‌ن شێت بم،به كانی ژینێدا نووسێم .... ئه‌وه‌نده‌م ژین ده‌وێ تا ده‌م ده‌نێمه ناو ده‌مێكی تر" |