December 12, 2002
ئه‌مڕۆش پۆست هات و هیچ نامه‌یه‌كی پێنه‌بوو ، پێش ده‌رگای ژوورێ پڕ بۆت له‌و ڕێكڵامانه‌ی هاتون و من فڕێم نه‌داون ... قه‌تیش ده‌ستیان لێناده‌م، سه‌ر په‌نجه‌كانم ڕه‌ش ده‌بێت !! چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ست ده‌كه‌م كه‌سێك با‌نگم ده‌كات، چاوده‌گێرم و كه‌س دیار نییه ، به ده‌نگی ته‌له‌فوونێك كه زه‌نگ لێنادات، ڕاده‌چله‌كێم !! نازانم بۆ چه‌نده‌مین جار وڵامی ئاخر نامه‌ی ڕویا ده‌نووسمه‌وه .... نازانم ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره ئاخر نامه‌ی كاكم ده‌خوێنمه‌وه كه یه‌ك سال و نیو پێش نووسراوه !! وه‌بیرم نایه چه‌ند جارم وڵامی ئه‌و نامه‌یه بۆ ناردۆته‌وه !!! سه‌یره، وه‌ك بڵێی هه‌موو شتێك له نادیارێكی بێكۆتاییدا ون بێت ... ون ببێت ! وه‌ك بڵێی ئه‌و به‌ری دیواراه‌كان كه‌سی لێنه‌ماوه ... وه‌ك بڵێی ئاوێنه‌ش تۆرا بێت !! **** ئه‌مڕۆ خۆره ، خۆرێكی بێ‌تین! زه‌وی زوقمی له سه‌ره ، سارده، كه‌م نا !!! من به‌ڕێوه‌م بچمه ده‌رێ، زۆر ده‌مێك بوو به‌ڵێنی خواردنێك به كه‌نگرم به هاورێیه‌كم دابوو ... دوایی نزیك شه‌ش مانگان (ئه‌گه زۆرتر نه‌بێت) ئه‌مرۆ به كامی دڵ ده‌گات و كه‌نگری ده‌خوات .... ڕێگاكه‌م دووره، له ناو مێترۆ ، هه‌ر كه له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌كان ته‌واو یان ماندوو بم ، گوێ ده‌ده‌م به قسه‌ی ئه‌وانی تر. خۆ غافڵاندنێكی باشه ، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به كوردی قسه ده‌كه‌ن ئیتر من ناتوانم گوێ نه‌ده‌مێ .... هه‌میشه‌ش شتێكی ده‌بیستم كه ده‌بێته هۆی سه‌ر سووڕمانم ... وه‌ك دۆینێ ، دوو كوڕ‌له لای ڕاستی من دانیشتبوون و باسی منیان ده‌كرد، یه‌كیان سوێندی به "شه‌رف و نامووسی" !!!! خۆی خوارد كه من فارسم ، ئه‌وه‌نده دڵنیا بوو كه به فارسییه‌كی كێویلكه‌یی هه‌ندێك شتیشی گوت ... یان كابرایه‌ك به مۆبایله‌كه‌ی ده‌گه‌ڵ كوردستان قسه‌ی ده‌كرد و به كابرایه‌كی دی كه پێی قه‌رزدار بوو ، جوێنی زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ده‌دا ، كابرا وای ده‌قیژاند و هاوار ده‌كرد كه هه‌موو ئاوروویان لێداوه ..... دوو كچی فارسیش هاتن و ڕووبه‌رووی من دانیشتن . باسی وه‌یان ده‌كرد به دزی بچن "تاتوو" بكه‌ن ... ئه‌خه هه‌موو هاوكلاسییه‌كانیان كردبوویان !!! **** هه‌ر هه‌وڵ ده‌ده‌م بیر له هه‌ندێ شت نه‌كه‌مه‌وه ، هه‌ر نابێت . هه‌ر دیسان هه‌ندێ بیری تاڵی ناخۆش وه‌ك كارگ له مێشكمدا هه‌ڵده‌تۆقن ... جاران كاتی وام ده‌گه‌ڵ ئاوێنه به‌ش ده‌كرد ، ئێستا به‌ڵام وه‌ک بڵێی ئاوێنه‌ش تۆراوه .... یان هیچ حه‌ز ناكه‌م خۆم له ئاوێنه‌دا ببینم !!!!!! |