December 14, 2002
سارده، زۆر سارد .... نه باران ده‌بارێ ، نه هه‌وای به‌فری هه‌یه !! ساته‌كان ده‌ڵێی به‌ستوویانه و سێبه‌ری زه‌مه‌ن له تێپه‌ربوونی سڕی خۆیدا جێ پێی ترسێكی نامۆ به جێ دێڵێت. سارده ، ئه‌وه‌نده سارد هه‌موو ده‌ست و دڵه‌كان به‌ستوویانه. ڕوانینه‌كان له هیچ پڕ و ده‌نگه‌كان هه‌مووی كپ! ڕوخساره‌كان له پشت هه‌ڵمی هه‌ناسه‌كان ڕه‌نگ ده‌گۆڕن و هه‌موو، وه‌ك بڵێی هیچ قسه‌یك نه‌ماوه بۆ گوتن، یان هیچ بۆ دیتن، له ناو خۆیاندا ونن !! ته‌مه‌نی ڕووناكی هه‌ر دێت و كورتر دێبێتهوه ، و ڕۆژه‌كان له تاریكی‌دا ده‌توێنه‌وه . سارده، زۆر سارد ... شاریان ڕازاندۆته‌وه . هه‌ڵات هه‌لاتی خه‌ڵك بۆ كڕینی دیاری كریسمه‌س و هامووشۆی ماشێنه‌كان له شه‌قامه سڕه‌كانی شاردا، زۆر له ناكاو ده‌مباته‌وه بۆ ساڵانی كه‌مپ و چاوه‌ڕوانی ... هه‌میشه ئه‌و ده‌مانه‌ی ساڵ ، ناخۆشترین كات بۆ ئێمه‌ی چاوه‌رێ بوو ... خۆشترینیش!! ته‌می وه‌ی دایده‌گرتین كه له‌و ماوه‌دا چ شتێكی خۆش ، هه‌واڵی وه‌رگرتنی ئیقامه بۆ كه‌سمان ده‌رناچێ ... دڵخۆشی وه‌ش بووین ئه‌و ماوه‌یه لانیكه‌م پۆلیس پێنجی به‌یانی له ده‌رگای نادات بۆ دێپۆرت كردنه‌وه‌مان .... كه‌چی هه‌موو ساڵێش شتێك هه‌ر ده‌قه‌وما ... شێرزاد كریسمه‌سی 1994 بوو حوكمی دێپۆرتی بۆ هاته‌وه، هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ش پاره‌مان بۆ كۆ كرده‌وه تا بتوانێ خۆ ده‌رباز كات ... ئامر دێسامبری 1995 وڵامی بۆ هاته‌وه كه وه‌رنه‌گیراوه و ده‌بێ بگه‌رێته‌وه ... شێرزاد كوردی باكوور بوو و ئامر كوردی فه‌یلی ... سه‌لاح دوای 4 ساڵ چاوه‌ڕوانی 28 دێسامبری 1995 به یارمه‌تی هاورێیه‌كانی چوو بۆ ئاڵمان .... ئه‌و ساڵانه، چوونه ده‌رێ و چاو له هه‌ڵات هه‌ڵاتی خه‌ڵك و هامووشۆی ماشێنه‌كان كردن ببوو به شێوه‌یه‌ك بۆ به‌شداری ئێمه له خۆشییه‌كان .... له كه‌مپ هه‌واڵێك له كریسمه‌س و ساڵی تازه نه‌بوو .... سارده ، زۆر سارد ... له ناو ماشێنی هاورێی هاورێیه‌كه‌م دانیشتووم ... دهمگهیێنێتهوه ماڵێ .... شووشه‌ی ماشێنه‌كه‌ی هه‌ڵمی گرتووه . ده‌ست درێژ ده‌كه‌م و وێنه‌یه‌ك له سه‌ر شووشه‌كانی هه‌ر دوو لا ده‌كێشمه‌وه .... هه‌میشه وام كردووه ، ئه‌مجاره‌شیان ... ده‌نگی "جوان حاجو" ده‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌وان تێكه‌ڵ بووه ... باسی ئه‌مشه‌و ده‌كه‌ن چوون و كه‌ی بچن بۆ ده‌رێ .... چاو له سه‌ر یه‌ك داده‌نێم ، ڕامانم دێته به‌ر چاو .... ئه‌مڕۆ نامه‌ی خۆشكم كه هات، نه‌ققاشی ڕامانیشی تێدا بوو... ئه‌وه یه‌كه‌م جار بوو ڕامان نه‌ققاشی بۆ ده‌ناردم ، سێ وێنه‌ی تازه‌شی بۆ ناردووم ... قژیان بۆ تاشیوه ...كه‌چه‌ڵ كهچهڵیان كردووه . زۆر شیرینه ... چاوه‌كانی ڕه‌شن .... قسه‌كانی خۆش . به منی ده‌گوت :خۆشم ده‌وێی، قه‌ول ده‌ده‌م! سارده ، زۆر سارد ..... چه‌ند حه‌ز ده‌كه‌م لێره بای ، حه‌زم ده‌كرد كه دێمه‌وه ماڵ ، چاوه‌كانی تۆم دیبا و ده‌گه‌ڵت دانیشتبام .... باسی كێ ده‌كه‌م ؟؟؟ كامیان لێره با، له باوه‌شی كامیاندا جێم ده‌بێته‌وه تازه .... كامیان له زمانی دڵی شێواوی من حاڵی ده‌بێ ... دووری.. ده ساڵ دووری شوێنی خۆی داده‌نێت ، په‌شێو گوته‌نی " گرامه‌ری زامانی چاو ، ڕێنووسی هێما ...." هه‌ر ده‌گۆڕدرێت ... ئه‌وانی بیرم كردوون، زۆر نین، به په‌نجه‌كانی ده‌ستێك ده‌ژمێردرێن ....كامیان لێره با ..... ده‌نگی "جوان حاجو" چ گه‌رمه .... سارده، زۆر سارد ..... كه دێمه‌وه ، چراكان داده‌گیرسێنم، نامه‌كه‌ی خۆشكم له سه‌ر مێزه‌كه‌یه، وێنه‌كانی ڕامان له ته‌نیشتی ... وڵامی نیوه‌ته‌واوی منیش كه‌مێك ئه‌ولاتر ، چاوه‌ڕێیه .... چاوێك له ده‌وربه‌ری خۆم ده‌كه‌م ، سارده، زۆر سارد... په‌توو شێنهكهم دێنم ، وێنه‌كانی ڕامان هه‌ڵده‌گرم .... داده‌نیشم نهققاشییهكی بۆ ده‌كێشمه‌وه ... نه باران ده‌بارێ، نه هه‌وای به‌فری هه‌یه .... |