December 15, 2002
ئاخر نامه‌ی تۆ منی گه‌رانده‌وه سه‌رده‌می سه‌یر و سه‌مه‌ری منداڵیمان ، كه تێكه‌ڵاوی بۆنی باڕوت و گرمه‌ی ته‌یاره و ته‌قه‌ی نارهنجۆك بوو .سه‌رده‌می سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی منداڵیمان كه ئاسمان به ده‌گمه‌ن شین بوو ... سه‌رده‌می ئاژیری سوور و بۆمباردمانی شار ... سه‌رده‌می خۆ حه‌شاردانی به كۆمه‌ڵ له حه‌شارگاكان ، هاتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و گیرانی كوڕ و كچانی گه‌ره‌ك به كۆمه‌ڵ ... له 9 - 8 ساڵی ڕا ده‌گه‌ڵ گرمه‌ی ته‌یاره و ته‌قه‌ی ناڕهنجۆك گه‌وره بوون ، له 10 - 11 ساڵی ڕا ده‌گه‌ڵ شه‌ری ئێران و عێراق وبۆمباردمانی شاره‌كان هه‌ڵكردن و دواتر ڕێپێوان و خۆنیشاندانه‌كانی ڵاوانی شار ... تا چاومان كرده‌وه بووین به 15 - 16 ساڵ، دواتر بوونی " خواهران زینب" له ناو شار و مه‌دره‌سه‌كان و چه‌ك به ده‌سته‌كانی ڕژیم كه له سه‌ر هه‌موو شتێكی شه‌ریان پێده‌فرۆشتین ... پێشیان پێده‌گرتین ، .... پێیان ده‌گوتین چی بكه‌ین، چۆن بین، چی له به‌ر كه‌ین ،،، نووسیبووت له‌م وڵاته كاوڵ بوویه‌دا كه‌س له بیری كه‌س دانییه ، لاوه‌كان چیتر به "هیوای" داهاتوو چاو لێناكردرێن ... منت گه‌ڕانده‌وه سه‌رده‌می منداڵیمان ... باوه‌ر ده‌كه‌م ئێمه "زوڵم لێكراوترین" نه‌سڵ بووین و هه‌ین ... منداڵیمان له هه‌ڵا هه‌ڵای شورش و میرمنداڵیمان له له شه‌ڕدا تێپه‌ر بوو ... ئێستاش خۆمان ئه‌وه‌نده ماندووین ، هێزێكی وامان نه‌ماوه بۆ ساز كردن، یان هێنده ناهومێدین هیچ ڕووناكاییهكی نابینین .... نه‌سلێكی له بیركراوین ... ته‌نانه‌ت خۆشمان خۆمان له بیر كردووه .... هیوای دواڕۆژیشمان وه‌ك سه‌رده‌می منداڵیمان دزراوه ....... |