Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

December 16, 2002

خۆی مه‌زڵوم ده‌كات و به كاكی ده‌ڵێ : لادین (مه‌به‌ستی ڕادین ه) نامه‌كانم ده‌به‌ی بۆم پۆست كه‌ی ؟ ڕادین كلاسی هه‌یه و كاتی پۆست چوونی نییه. ڕامان كه‌مێك لیچ ده‌كات و ده‌چێته لای دایكی ده‌ڵێ : دایه چاو من چه‌ند به‌خبه‌ختم ، كه‌س ئه‌و نامانه‌م بۆ پۆست ناكات، ئێستا ئه‌و به‌خبه‌خته نیگه‌رانم ده‌بێ..... (‌ له به‌خبه‌ختی دووهه‌میش مه‌به‌ست منم !!)

****
سانا كه چوو بووه بۆ كوردستان ، خوشكم ده‌گه‌ڵ‌ منداڵه‌كانی چووبوون بۆ سه‌ردانیان. له‌و كاته‌وه، ڕامان جار و بار ناوی سانا دێنێت. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش به ته‌له‌فوون قسه‌م ده‌گه‌ڵ ڕامان ده‌كرد پێی گوتم : .... سانای له داخی من ماچ كه !!! ( پێموایه مه‌به‌ستی " له جیاتی من بوو" )

****
زۆری حه‌ز له ده‌نگی ماملێ یه. زۆربه‌ی گورانییه‌كانی ده‌گه‌ڵ ده‌لێته‌وه . لێیان پرسیبوو :‌ ڕامان گه‌وره‌ بیت ده‌بی به‌ چكاره ؟
ده‌ڵێ : ده‌بم به ماملێ .....

****
ئه‌مرۆ دیسان نامه‌ و نه‌ققاشی ڕامانم بۆ هات !!!




www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------