December 18, 2002
دوو شت كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌وانه‌یه به‌یه‌كه‌وه نه‌بێت ** " ....... له ماڵ كه هاتمه ده‌ر بڕیارم دا، جۆرێكی تر چاو له دار و دیوار و شار و خه‌ڵكی شار بكه‌م. به‌یانی زوو بوو، زۆر زوو. پێموایه مه‌ڵاش هێشتا له ماڵ نه‌هاتبوو ده‌ر. ڕێی دوو سێ ده‌قیقه له ماڵی خۆمان دوور ببوومه‌وه كه نووسراوه‌یه‌كی كۆن.... زۆر كۆن له سه‌ر لادیوارێكی زل و پان و به‌رین سه‌رنجی ڕاكێشام .... به‌شی زۆری هه‌ر دیار نه‌بوو ، ئه‌و به حاڵه حاڵ ده‌دیترا نووسرا بوو : یه‌کگرن ، له پڕ نازانم چۆن خۆم دی به ڕێگه‌ی ماڵه‌وه‌م. به په‌له په‌ل . ڕامكرده ناو ژێرزه‌ین و نایلۆنێكی بچووكم پڕ‌كرد له ڕه‌ژی و دیسان به غاردان گه‌رامه‌وه بۆ لای دیواره‌كه و دروژمه كاڵ بووه‌كه . چاوێكم گێرا، كه‌س دیار نه‌بوو. قۆڵم هه‌ڵماڵی و به ئیشتیا له پێش فه‌رمانی یه‌كگرن نووسیم : ژنانی بــــــــۆكـــــــــان .... زۆریشم شایی به خۆم و به بیری شۆرێشگێڕانه‌ی خۆم هه‌بوو . چووم پیاسه‌ی خۆم كرد، دوایش چووم بۆ لای دۆست و براده‌ران كه له‌مێژ ساڵ‌بوو نه‌مدیبوون . نووسینی دروژم و خه‌بات كردنم هه‌ر له بیر نه‌مابوو. ئێوارێ دره‌نگان ، كه ده‌چوومه‌وه ماڵێ دیم به‌نده خاسێك له ژێر نووسینه‌که‌ی من به خه‌تێكی نه زۆر جوان نووسیوێتی : هاهاهاها ... قسه‌ی قۆڕ ... دیم ڕاست ده‌كات ژنان كه‌ی یه‌كگرتوو بوون ئێستا به دروژمێكی سه‌ر دیوار ، بن و یه‌كگرن ... وه‌بیرم هاته‌وه هه‌ر له‌و شاره بچووكه‌ی من لێی ده‌ژیم، نزیك 10 یه‌كێتی ژنانی لێیه و هیچ ده‌گه‌ڵ یه‌ك ڕه‌با وته‌با نین ...چا نه‌بوو كه‌س نه‌یدی ئه‌وه من بووم ئه‌و قسه قۆڕه‌م نووسیوه ..... " (به‌شێكه له ئیمه‌یڵێك كه له كوردستانه‌وه بۆم هاتبوو ...) *** شادی ته‌ڵه‌فوونی كرد. گوتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كه بۆ دامه‌زرانی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی " كولتووری - كۆمه‌ڵایه‌تی ژنانی سه‌ر به‌خۆ" ، پێمان خۆش ده‌بێ تۆش بێی. هه‌ر ناوه‌كه سه‌رنج ڕاكێش بوو بۆم، گوتم بۆ نا، دێم و چووشیم . له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له ماڵی یه‌كێك له‌و ژنانه گیرابوو ، نزیك 28 كه‌س به‌شدار بوون . یه‌ك فارسی لێ‌بوو كه زیاتر له 18 ساڵ ده‌گه‌ڵ مێردی كوردی ژیا بوو ... به‌ڵام هه‌ر له‌به‌ر گوڵی ڕووی ئه‌و خانمه، كۆبوونه‌وه‌كه بوو به فارسی !!!!!!!!!!!!! قسه له سه‌ر سه‌ر به‌خۆیی ژنان كرا و ئه‌وه‌ی كه پیاو بۆیان نییه به‌شداری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه بن ... پرسیم :باشه بۆ ... ؟ گوتیان :پیاو بێت فه‌رمان ده‌گرێته ده‌ست و لێمان ناگه‌ڕێ كاری خۆمان بكه‌ین .... پرسیم باشه سه‌ر به خۆیی له چی ، له كێ ... ؟ مه‌به‌ست ئایا سه‌ربه‌خۆیی له حیزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كانه ؟ گوتیان سه‌ر به‌خۆ له پیاو !!!! ..... پرسیم ئه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی كولتووری - كۆمه‌ڵایه‌تی ژنانی كورده یان هه‌موو ژنێك ..... گوتیان نا ، باسی كورد نییه ، هه‌موو ژێنێك ده‌توانێ به‌شدار بێت ... نوسراوه‌كانمان به زمانی فارسی ده‌بێت ... ده‌ڵێم : ده‌ی باشه ، خۆ هه‌موو ژنێك فارسی نازانێ، هاتوو ژنی عه‌ربمان ده‌گه‌ڵ ڕێكه‌وت .... و‌ڵامیان نه‌دامه‌وه .... (بیرم كرده‌وه : بڵێ سه‌ربه خۆ له كورد و ئه‌هانێ ... ) وه‌بیر ئه‌و نه‌قله‌ی كه‌وتمه‌وه (پێموایه نووسراوه‌یه‌ك بوو له نووسینی ئیدریس له http://www.kurdmedia.com/ دا، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش بڵاو ببۆوه ، جوانم له بیر نه‌ماوه ) : كابرا دێته خوارێ بزانێ ئه‌و ده‌نگه ده‌نگه چییه ، ده‌بینێ دوو كه‌س له پێش ده‌رگای لۆكاڵێك وه‌ستاون و قسه ده‌كه‌ن . لێیان ده‌پرسێ : خه‌ڵكی كوێن؟ ده‌ڵێن :جیهان ! ده‌پرسێ :باشه كوردن ؟ ده‌ڵێن : پێمان بڵێ ئینسان! كابرا كه‌مێك دوور ده‌كه‌وێته‌وه و یه‌كی تر ده‌بینێ :ده‌پرسێ: كاكه تۆ خه‌ڵكی كوێی؟ ده‌ڵێ :ئێرانیم و ناوم عه‌لیرزایه !!! بۆ كابراش ده‌ركه‌وت ئه‌وه جه‌ماعه‌تی كۆمۆنیست كرێكارین جه‌شنه‌یانه ... !!!!!!!!!! |