Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

December 20, 2002

زۆر ساڵ له‌مه‌و پێش له ڕۆژێكی ئاوادا له دایك بووم. بابم له بیری نه‌ماوه ڕۆژ بوو یان شه‌و . دایكم ده‌یگووت ده‌مه‌و ئێواره بوو . خوشكه‌كه‌م به‌ڵام ده‌ڵێ جوان له بیرم دێ ، جه‌نگه‌ی نان خواردنی نیوه‌رۆیه بوو ، باران ده‌باری . دایكم ژان دایگرت و من نه‌چوومه‌وه مه‌دره‌سه‌ی ، هه‌ر بۆیه‌ش خۆشم ویستی ....

له‌وانه‌شه زۆر گرینگ نه‌بێ شه‌و بوو یان ڕۆژ ... سه‌ر له به‌یانی بوو یان ده‌مه‌و ئێواره . گرینگ ئه‌وه‌یه من له دایك بووم . گرینگ ئه‌وه‌یه دنیا به منه‌وه خۆشتره ... لانی كه‌م بۆ من !!!! نا، ڕۆژی له دایك بوونم جێژن ناگرم ، به‌ڵام كۆمه‌ڵێ دۆست و هاورێ، هه‌میشه من و ئه‌و ڕۆژه خۆشه‌یان له بیره ...

ئه‌مسال ، یه‌كه‌م كه‌س كه زۆریش دووره ، به قابێك دۆڵمه و دیاری تر پێرۆژبایی لێكردم. وه‌ك نه‌دیو و بدییان دانیشتم گواره‌كانم له گوێم كرد و دۆڵمه‌كه‌م خوارد و وێنه‌ هونه‌رییه‌كه‌شتم له سه‌ر مێزه‌كه‌م له پێش چاوان دانا... گوڵترین گوڵ ‌سوپاس ! كازێوه‌ش ته‌له‌فونی كرد پیرۆزباییم لێبكات، ئه‌وه‌نده‌ی غه‌یبه‌تی ئه‌وانی تر كرد، له بیری چووه بۆ ته‌له‌فوونی كردووه ، دوایی ئیمه‌یلێكی نارد : By the way congratulations

زانـــا و ئارامی دڵان و مێلۆدی و لۆركێ و زرێبار ، سوپاسی زۆر زۆر بۆ SMS و e-mail و تله‌فوونه‌كانتان .

له‌ یه‌كێكیم بیست وتی پێویستم به كه‌سێكه بێت پێمدا هه‌ڵبڵێت ... منیش !!!

قه‌ی ناكا بڵێم :‌پیرۆزم بێت ؟




www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------