December 25, 2002
زۆر بێتاقه‌تم . چه‌ند ڕۆژێكه بێتاقه‌تم ، به‌ڵام سه‌یره دوای چه‌ند ته‌وس و لاتاوێك كه پێیان دادم وه‌ك شتێك ئیتر نه‌موێرا هیچ بنووسم، باسی خۆم مه‌به‌ستمه ... چوومه هه‌ر جێیه‌ك لاتاوێكی تێدا بوو، تاقه‌تم چوو . بێزار بووم له نووسینی خۆم بۆ خۆم.... به‌ڵام وه‌بیرم هاته‌وه من ئه‌گه ده‌نووسم بۆ دڵی خۆمه، دڵی منیش دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه دووری و ته‌نیایی و به‌سه‌رهات ئه‌و شته‌یه كه هه‌یه ، ئیتر خۆ ناتوانم بۆ ڕازی كردنی دڵی كه‌سێك كه به هه‌ڵكه‌وت دێت ئێره ده‌خوێنێته‌وه من خۆم سانسوور بكه‌م ... هه‌موو باسی ئازادی نووسین له وێبڵاگ و ته‌مرینی دێمۆكراسی و ئازادی به‌یان و خۆ بوون و مڵكی تاكه‌كه‌س ده‌كه‌ین ، ئی نازانم گوتنی : هه‌میشه ده‌ناڵێ ، قسه‌كان دووپاته كردنه‌وه‌ن و ناهۆمێد و ڕه‌شبینی ... چ پێویسته ؟ نازانم، به‌ڕاست بیری خۆمم كردووه ... حه‌ز ناكه‌م له ترسی ته‌شه‌ر و لاتاوان له خۆم دوور كه‌ومه‌وه .... |