Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

December 29, 2002

وانه‌ی ئه‌مڕۆ سیاسه‌ت :

سوسیالیزم : دوو مانگاتان هه‌یه. یه‌كی ڕاده‌گرن، یه‌كی ده‌ده‌ن به هاوسێكه‌تان !

كمۆنیزم : دوو مانگاتان هه‌یه. ده‌وڵه‌ت هه‌ر دووكتان لێده‌ستێنێت تا شیره‌كه‌ی له نێوان ئێوه و هاوسێكه‌تان دابه‌ش بكات !

فاشیزم: دوومانگاتان هه‌یه. شیره‌كه‌ی ده‌ده‌ن به ده‌وڵه‌ت ، ده‌وڵه‌ت شیره‌كه‌تان پێده‌فرۆشێته‌وه !

كاپیتالیزم: دوو مانگاتان هه‌یه. هه‌ر دووكیان ده‌دۆشن، شیره‌كه‌ی ده‌ڕێژن بۆ وه‌ی قه‌یمه‌تی شیر له سه‌رێ بمێنێته‌وه!

نازیسم : دوو مانگاتان هه‌یه. ده‌وڵه‌ت ته‌قه‌تان لێده‌كات و هه‌ر دوو مانگای بۆ خۆی هه‌ڵده‌گرێت!

ئانارشیزم : دوو مانگاتان هه‌یه. مانگاكان ئێوه ده‌كووژن و یه‌كتر ده‌دۆشن !

ئاپارتاید : دوو مانگاتان هه‌یه. شیری مانگا ڕه‌شه‌كه‌ی ده‌دۆشن و ده‌یده‌ن به مانگا سپییه‌كه. مانگا سپییه‌كه نادۆشن !

ئیده‌ئالیزم: دوو مانگاتان هه‌یه. زه‌ماوه‌ند ده‌كه‌ن. ژنه‌كه‌تان مانگاكه‌ی ده‌دۆشێت .

ڕیئالیزم : دوو مانگاتان هه‌یه. زه‌ماوه‌ند ده‌كه‌ن به‌ڵام هه‌ر خۆتان ده‌یاندۆشن !

فێمێنیزم : دوو مانگاتان هه‌یه. حه‌قتان نییه مێیه‌كه‌ی بدۆشن !

لیبێرالیزم : دوو مانگاتان هه‌یه. به‌ڵام نایاندۆشن، چونكه ئازادییه‌كه‌یان پێشل ده‌بێت !

دێمۆكراسی : دوو مانگاتان هه‌یه. هه‌ڵبژاردنێك ده‌كردرێت. هاوسێكان ده‌نگ ده‌ده‌ن كه ئایا مانگاكان بدۆشرێن یا نا ...

سكۆلاریزم : دوو مانگاتان هه‌یه، كه وابوو پێویستییه‌كتان به خودا نییه !




www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------