Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

December 31, 2002

ده‌مویست بڵێم ده‌ست له من هه‌ڵگره ، من زۆر ماندووتر له‌وه‌م تاقه‌تی هاورێیی هه‌نگاوه‌كانی تۆم بێت. ده‌مویست بڵێم ده‌ست له من هه‌ڵگره ، من زۆر دوورتر له‌وه‌م كه ده‌نگم پێت بگات ... ویستم بڵێم بڕۆ، هه‌ستم ئه‌وه‌نده برینداره ته‌نانه‌ت لاواندنه‌وه‌كانی سه‌ر په‌نجه‌ی مێهره‌بانت ، برینه‌کانم ده‌كولێنێته‌وه ... ویستم بڵێم برۆ ، ئاسمانه بێ ئه‌ستێره‌كه‌‌ی من شه‌وه‌زه‌نگه‌كانی تۆ ڕوون ناكاته‌وه . ویستم بڵێم بڕۆ ، ته‌نیاییه‌كانی من تۆش ده‌توێنێته‌وه . ویستم بڵێم من ده‌ڕۆم تا ده‌گه‌ڵ كۆتاییه‌كان، تا ده‌گه‌ڵ نه‌گه‌رانه‌وه‌كان تێكه‌ڵ ‌بم ...

ویستم ....


به‌ڵام دڵــــــــــــم نه‌هات ....! كه‌مێكی تر چاوه‌ڕێم بمێنه‌وه ...........




www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------