December 21, 2002
ئه‌مڕۆ له‌م ڕۆژانه‌یه ده‌ڵێم بریا كه‌س ئه‌م قسانه‌ی منی نه‌دیبا و نه‌یخوێندباوه ، زۆر منداڵانه ده‌نوێنێ، به‌ڵام ناتوانم له ناو دڵما ڕایگرم زۆرم ئازار ده‌دات ....... دڵم سه‌یر گیراوه! ئه‌و چه‌ند ڕۆژه ( له ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌مه‌وه) چاوه‌روانی ته‌له‌فوونێك بووم كه بۆم لێنه‌درا !! دڵنیا بووم ته‌له‌فوون ده‌كات . دڵنیا بووم یه‌كه‌م كه‌س ده‌بێت كه ڕۆژی من پیرۆژبایی ده‌ڵێت. دڵنیا بووم لێم ده‌پرسێ چی ده‌كه‌م و به‌رنامه‌م چییه ... دڵنیا بووم هه‌ستی نه‌گۆڕدراوه ... هه‌رچی كات زۆرتر تێده‌په‌ری بێقه‌راری منیش زۆرتر ده‌بوو، هه‌رچی كات زۆرتر تێده‌په‌ری له دڵنیایی من كه‌متر ده‌بووه و سه‌رم زۆرتر لێده‌شێوا ... نه‌مده‌زانی، نازانم بۆ ده‌بایه من ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌م هه‌با ... ئێستاش حاڵی نه‌بووم بۆ من ئه‌وه‌نده دڵنیا بووم كه تـــــۆ ته‌له‌فوون ده‌كه‌ی، كه ئێمه یه‌ك ده‌بینین ، نازانم بۆ پێم وابوو شته‌كه جیاواز له‌م جۆره‌ی كه تۆ كردت ، ده‌بێ ... زۆر دڵم گیرا ... له تۆ دڵگیر بووم، كه بۆ وه‌ك بێگانه‌یه‌ك ، كه چۆن ئاوا سارد هه‌واڵێك ده‌نێری و ون ده‌بی ... كه بۆ ده‌نگت نابێ ... كه بۆ شته‌كان ئاوایان لێهاتووه ... به‌ڵام ئێستا له خۆم دڵگیرم كه بۆ چاوه‌ڕوانیم هه‌بوو ... تۆ حه‌قی خۆته ئاوا بی ... تۆ حه‌قی خۆته سارد بی ، ته‌نانه‌ت حه‌قی خۆت بوو ئه‌گه ئه‌م هه‌واڵه‌شت نه‌ناردبا ... من حه‌قی گله‌ییم نه‌بوو ، نیمه .... ده‌زانم نابێ دڵگیر بم ، ئێستا ده‌زانم نابێ چاوه‌روانی هیچم هه‌بێ ... به‌ڵام نازانم بۆ هه‌مبوو ... ده‌زانم نابێ به‌ڵام هه‌مه..... داوای لێبووردنت لێده‌كه‌م ... |