Farewell! thou art too dear for my possessing <body marginwidth="0" marginheight="0" bgcolor="#ffffff" border=0 >

December 9, 2002

نه‌كا ئه‌و بێده‌نگییه پرسه‌ی كۆچی له ناكاوی وشه‌كان بێت؟ كۆچی بێوه‌ختی ده‌نگ ؟ نه‌كا چی تر ده‌ستی تكام نه‌گاته داوێنی وشه‌كان و من له بێده‌نگیدا بتوێمه‌وه ... نه‌كا خۆریش ڕووم لێ بگرێت و من چی تر نه‌توانم باوه‌شێك تیشك بۆ سه‌‌هۆڵبه‌‌‌ندانی دڵی سڕم بێنمه‌وه ؟ نه‌كا نه‌‌توانم چی تر كۆشێك ئه‌ستێره بۆ شه‌وانی تژی ته‌نیایم بێنمه‌وه ! ... نه‌كا ئه‌و هه‌وره ڕه‌شانه هه‌ر گرمه‌یان بێت و قه‌ت نه‌‌‌بارێن ... نه‌كا مانگ قه‌ت نه‌گه‌ڕێته‌وه .... نه‌كا ....

من بۆ دیتنه‌وه پێویستم به تیشكی ڕۆژ و جریوه‌ی ئه‌ستێره و ڕێژنه‌ی باران هه‌یه ... !!! ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌م نه‌بێت دیدارمان به قیامه‌ت ده‌بێت و من ... من باوه‌ڕم به قیامه‌ت نییه !!!!




www.flickr.com

| | contact | Font
- - - - - - -

----------