December 15, 2002
تۆ دیتمت ؟ ڕاست كاتی ماڵئاوایی ... ڕاست كاتێ ناوی وانت هێنا ... دیسان، فرمێسك له چاوما قه‌تیس ما ، تۆ دیتمت؟ سه‌یره، نا؟ ئه‌وه چه‌ند جاره یه‌ك ده‌بینین، تۆ هه‌واڵی وانم لێده‌پرسی ، ده‌نگی من ون ده‌بێت، شانم ده‌له‌رزێت و فرمێسكم ده‌ڕژێنه خوار، نازانم زۆرم بیری وان كردووه یان هه‌موو جارێ شتێك كه خۆمی لێ گێل ده‌كه‌م بۆم زیندوو ده‌بێته‌وه ... لێبڕان، له بیر كردن یان هه‌وڵدان بۆ لێبووردن هه‌میشه وا گرانه یا هه‌ر منم ئه‌ژنۆم له به‌ری چه‌ماوه ؟ كه تۆش ڕۆیشتی دڵم هه‌ر ده‌له‌رزا، وه‌ك بڵێی شتێكم ون كردبێت ، به ده‌وری خۆمدا ده‌سووڕام ، له شتێك ده‌گه‌رام و نه‌مده‌زانی چییه .... بریا ئێوه نه‌ڕۆیشتبانه‌وه ... بریا هه‌واڵی وانت لێ نه‌پرسیبام ... بریا من ئه‌وه‌نده دڵته‌نگی ئه‌وان نه‌ده‌بووم ... بریا ده‌كرا مه‌وداكان به شتێك پڕ بنه‌وه ... |