January 2, 2003
هه‌ر یادی كۆنن كه به كۆمه كۆم دێن و له بن دیواری هه‌ره‌س هێناوی بیره‌وه‌رییه‌كانما هه‌ڵده‌تروشكێن. ئه‌و یادانه‌ی نه ده‌مبه‌نه‌وه دنیای ڕه‌نگ و نه هیچ ده‌نگێكم وه‌بیر دێننه‌وه . هه‌ر یادی كۆنن دێن و لاپه‌ڕه زه‌رد هه‌ڵگه‌راوه‌كانی بیره‌وه‌ریم هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه ... ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌ی له نازانم كوێڕا ده‌ست پێده‌كه‌ن و به گریان كۆتاییان دێت ... ڕۆژگارێك بوو خه‌و ده‌بوو به گۆڕی فه‌رامۆشی خه‌مه‌كان .. ئێستاش بێخه‌وی بۆت به كوێره ڕێیه‌ك بۆ باوه‌شیان !!! ده‌زانم ئاوا نابێت. ده‌زانم دره‌نگ یان زوو ده‌بێ هه‌ڵبژێرم. ده‌زانم بمه‌وێ یا نا، كه‌سێك بریندار ده‌كه‌م ...گه‌یشتوومه‌ته سه‌ر ئه‌م دوو ڕێییه .... نازانم چی بكه‌م . نازانم به كام ڕێگه‌دا بڕۆم پێیده‌گه‌م ... نازانم !! ماندووم له بیر كردنه‌وه.چما ڕێگه‌یه‌كی ئاسانتر نه‌بوو بۆ دیتن، بۆ تێگه‌یشتن ... ؟ |