January 5, 2003
ئه‌مڕۆ له جێیه‌كی بووم قسه‌ی زۆر لێده‌كرا. هه‌موو جۆره قسه‌یه‌ك ده‌بیسترا. هه‌ندێ كه‌س به ده‌نگی به‌رز بیریان ده‌كرده‌وه و هه‌ندێ شت، كه باوه‌ر ده‌كه‌م بۆ شاردنه‌وه و حاشا لێكردنی خۆیان زۆر ماندوو كردبوو ده‌ركه‌وتن . سه‌رنجتان داوه هه‌ندێ جار ، هه‌ندێ پیاو( كه‌خۆ به ڕووناكبیریش ده‌زانن) هه‌ر به مه‌به‌ستی" به سووكی" باسی كچێك كردن ده‌ڵێن : "ئه‌و كچه له دوای مێردێك ده‌گه‌رێ ..." . من خۆم ئه‌وه‌م ئه‌مڕۆ بیست و زۆرم پێ سه‌یر بوو. تێنه‌گه‌یشتم بۆ " له دوای مێرد گه‌رانی كچان" ده‌بێ شتێكی نێگاتیڤ بێت و وه‌ك شتێكی سووك به‌راورد بكردرێت. مه‌گه ژن دڵی نییه؟ مه‌گه ژن هه‌ستی نییه؟ بۆ ژن به دڵی خۆی به دوای پیاوێك نه‌گه‌رێت و هاوبه‌ش و هاوسه‌ری خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێت؟ بۆ ده‌بێ هه‌میشه "خێرخوایهك" په‌یدا بێت تا هه‌ڵیبژێرێت ؟ بۆ ده‌بێ هه‌میشه " شازاده‌یه‌ك به ئه‌سپێكی سپی بگاتێ " و بۆ به‌خته‌وه‌ریان قۆڵ هه‌ڵماڵێت تازه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ههڵیماڵێت !!!!! پیاوه‌كان ( به‌شێكیان) هێشتا ناتوانن ئه‌مه به شتێكی ئاسایی ببینن و هێشتا وه‌ك كهمایهسییهك بۆ ژن چاوی لێده‌كه‌ن . پیاویانی به‌رێز ئه‌گه‌ر هات و كچێك هه‌نگاوی یه‌كه‌می هه‌ڵگرت بۆ ناسینتان نه له خۆتان ده‌رچن و نه به چاوێكی سووكیش بڕواننه كچه‌ی. باوه‌ر كه‌ن شته‌كه زۆر زۆر ئاساییه. دیسان باسی به‌رابه‌ری مافی مرۆڤه. ناكرێت یه‌ك شت و هه‌مان شت بۆ پیاو عه‌یب و كه‌مایه‌سی نه‌بێت و بۆ ژن ببێت به مۆرێك له ناو چاوانی. باوه‌ر ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ژنێك به‌دوای دیتنه‌وه‌ی هاوسه‌ر و هاورێی ژیان نه‌بێت سه‌یره. یاسایێكی سروشتییه و ژن و پیاو نازانێت. كه‌وابوو ده‌گه‌رێته‌و سه‌ر فێر بوونمان و تهرجوومانمان له شته‌كان كه ئه‌وه‌ش شتێك نییه كه نه‌گۆڕدرێت. ویستم به‌و پیاوانه‌ی ئاوا بیر ده‌كه‌نه‌وه یه‌ك شت بڵێم : جارێكی تر كه زار ده‌كه‌نه‌وه قسه به ئینسانێكیتر بڵێن ، له بیرتان بێت ئه‌م جۆره بۆچوونانه ته‌نیا نیشانه‌ی بیركورتی و ده‌مارگرژییه و هیچیتر و ده‌گه‌ڵ ژێستی "ڕووناكبیریتان" نایه‌ته‌وه ، نایه‌ته‌وه و نایه‌ته‌وه ... له من گوتن بوو، جا ئیتر خۆتان ده‌زانن !!! |