January 9, 2003
شته جوانه‌كان دووپات نابنه‌وه ... ده‌بنه‌وه ؟ سارده. زۆر سارد. له ده‌رێ به‌فر ده‌بارێ. كولله‌ی به‌فری سپی، وشك و ورد دێنێ خوارێ. سارده. شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ژوورێ به‌ستوویه‌تی. من سڕ و ساردم، ژووره‌كه‌م تژی تاریكی و تاریكی پره له ده‌نگی سه‌نتور. من سڕ و ساردم . نه ده‌ستت سه‌ر په‌نجه ته‌زیوه‌كانم و نه وشه‌كانت گیانی سڕم گه‌رم ده‌كاته‌وه . دووری، به‌ڵام نه دوورتر له ئاخر جار كه پێكه‌وه بووین . كه له پێكه‌وه بوونهكانماندا هه‌ستمان به ته‌نیایی كرد. له لای یه‌ك بووین كه چی نامۆیی ببوو به تامانی نێوانمان. ڕوانینه‌كان پڕ بوون له غه‌ریبی، ده‌نگه‌كان ئاشنا بوون به‌ڵام له سه‌هۆڵبه‌ندانی غوربه‌تی نێوانماندا، ده‌یبه‌ست و نه‌ده‌گه‌یشته دڵه‌كان. فرمێسكه قه‌تیس ماوه‌كان و بزه مه‌ییوه‌كان، چ له ژانی ماڵئاواییه‌كه‌ی كه‌م نه‌كرده‌وه ... شته جوانه‌كان دووپات نابنه‌وه ... ده‌بنه‌وه ؟ سێبه‌ری بیره‌وه‌رییه‌كانمان ده‌گه‌ڵ ڕه‌شایی گومان تێكه‌ڵ بۆته‌وه . بێده‌نگی من و بێقه‌راری تۆ چ له ئێشی گومانی دواڕۆژ كه‌م ناكاته‌وه. مه‌وداكان درێژتر و بۆشاییه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه . سارای گیانی سڕم هانا ده‌باته باوه‌شی بیره‌وه‌رییه‌كان، گه‌رم نابێته‌وه. خه‌م به خه‌و له بیر كردن و ده‌سته‌ملان بوون ده‌گه‌ل بێخه‌وی له پێخه‌فێكی سڕدا... كۆتایی چیرۆكی هه‌موو شه‌وه‌كانه ... شته جوانه‌كان دووپات نابنه‌وه ... ده‌بنه‌وه ؟ |