January 12, 2003
كورد گوته‌نی نه ڕێسراوه نه پێچراوه ، ماڵیشم كۆ كردۆته‌وه . بارگه وبنه‌م تێكناوه . چه‌ندانه كارتۆن به‌ڕێوه‌ن بچن بۆ ئه‌نباری و هه‌ندێك شت كه ناتوانم له خۆمیان دوور كه‌مه‌وه ، دامناوه ده‌گه‌ڵ خۆم بیانبه‌م ... ئه‌گه ڕۆیشتنێك له گۆڕێ دابێت !!! چه‌ند ساڵ پێش كه له كه‌مپ ده‌ژیام ، هه‌موو جارێ كاتی باركردن، خه‌مێكی سه‌یر دایده‌گرتم . جۆرێك هه‌میشه به ڕێوه‌بووین ، تا ده‌هاتین له شوێنێك هه‌ست به حه‌سانه‌وه بكه‌ین، خوی پێ بگرین، ده‌گه‌ڵ ژووره‌كه و ئینسانه‌كانی كه نه‌مانده‌ناسین و ده‌با ده‌گه‌ڵیان ژیاباین، ڕاهاتباین ، ته‌ق ته‌ق له ده‌رگایان ده‌دا كه خۆ بپێچنه‌وه ، لێره‌ش ده‌ڕۆن .. بۆ كوێ ...؟ ڕاستی ئه‌وه بوو له‌م ئاخرییانا قه‌ت نه‌مانده‌پرسی بۆ كوێ ... زۆر گرینگ نه‌بوو ... هه‌ر جێیه‌كیش كه بایه، دوور یان نیزیك ، ده‌مانزانی هه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورته و هه‌ر جۆرێك بێت و له هه‌ر كوێ بێت ، ماڵ نییه و ناتوانی به ماڵی خۆتی بزانی !! بار كردن هه‌میشه جۆرێك ناخۆشه ... دابڕانه .. له لایه‌كیشه‌وه دڵه كووته‌ی سه‌ر له نوێ له جێیه‌كی نوێ ده‌ست پێكردنه‌وه ، كه‌م تا زۆر ترسێك ده‌خاته ناو دڵ . ئه‌مجاره‌یان به‌ڵام جیاوازه ..... |