January 13, 2003
فه‌رامۆشی ڕۆژگاری پێ تاڵ كردووم . ئه‌و شتانه‌ی پێویسته له بیری بكه‌م، قیت قیت له زه‌ینمدا دێن و ده‌چن و ئه‌و شته گرینگانه‌ی نابێ له بیریان بكه‌م، كه‌وتوونه به‌ر غه‌زه‌بی فه‌رامۆشی . نه‌گبه‌تی ئه‌گه هات، یه‌ك و دوو نین. هه‌موویان هاوكات دێن و پێش ده‌رگات پێده‌گرن! ژماره تهلهفوونهكهم گرت، هێشتا و‌ڵامیان نه‌دابۆوه، هه‌رچی كردم وه‌بیرم نه‌هاته‌وه ته‌له‌فوونم بۆ كێ كردبوو! یان بۆ! كه ئه‌مڕۆ چوومه ده‌ر نامهكانیشم برد كه پۆستیان بكه‌م، به ده‌ستمه‌وه گرت مه‌بادا له ناو جانتاكه‌می بخه‌م له بیرم بچێ. كه هاتمه‌وه ماڵێ نامه‌كانم له سه‌ر مێزی پێش ئاوێنه‌كه دانا... تازه وه‌بیرم هاته‌وه .... !!! به هاورێكه‌م ده‌ڵێم ئه‌و كتێبه بخوێنه، زۆر كتێبێكی باشه. ده‌ڵێ باسی چییه؟ تێدهفكرم، به‌ڕاست وه‌بیرم نایه‌ته‌وه له سه‌ر چی و باسی چی بوو، هه‌ر ده‌زانم باش بوو. ئه‌و نامانه‌ی بۆم دێن - لانی كه‌م - دوو جار ده‌خوێنمه‌وه ، هێشتا نه‌گه‌یشتوومه ناوڕاستهكان، سهرهتایهكهم له بیر كردووه ... دیسان له دێری یه‌كه‌مه‌وه ... كه‌چی فه‌رقی پێناكه‌م !! ڕۆژی هه‌ینی نامه‌م هه‌بوو. به‌رێزیان ده‌ڵێ ، سێ نامه‌ت له سه‌ر یه‌ك شت بۆ ناردووم، ئه‌وه وڵامی هه‌ر سێ نامه‌ت !! ناچار بووم جارێكی تر داوای ژماره ته‌له‌فوونه‌كه‌ی لێ بكه‌مه‌وه ، ئارامی دڵان گوتی : ئه‌وه نیشانه‌ی وه‌یه قه‌ت ته‌له‌فوون بۆ من لێناده‌ی. نه‌موێرا بڵێم وا نییه. نه‌گبه‌تی به‌رۆكی گرتووم!! چووم پاره ده‌رێنم ، كارته‌كه‌م لێدا، كۆده‌كه‌م كه نووسی، وتی : هه‌ڵه‌یه! جارێكی‌تر ... جارێكی‌تریش ... سێهه‌م جار كارته‌كه‌ی نه‌دامه‌وه، ده‌بێ بچمه بانك و داوای كارتێك بكه‌م .... فه‌رامۆشی ده‌ردێكی پیسه! هیوادارم تووشی كه‌س نه‌بێت . به‌تایبه‌ت به سارد وسه‌رمای زستان. كه چوویه ده‌رێ و له بیرت نه‌یه‌ته‌وه بۆ له ماڵ وهدهركهوتووی ... |