January 16, 2003
ساڵێك ده‌بێ زه‌ماوه‌ندیان كردووه. دۆینێ له ده‌رێ یه‌كمان دیت. دوای شوكردنی ئه‌وه یه‌كه‌م جار بوو پێكه‌وه ده‌مدیتن. بۆ جوانی و ناشیرینی نا، به‌ڵام هه‌ر وا كه ده‌مدیتن و ده‌مبیستن خۆشحاڵ بووم به جێی هیچكام له وان نیم !! چوار ساڵ پێش بۆ یه‌كه‌م جار ناسیم، هاورێی هاورێیه‌كه‌م بوو.زۆر زوو زانیم له‌و بنه‌ماڵانه‌ن كه كچ " ده‌بستنه‌وه" له ژێر سێبه‌ری ترسی " قسه و باسی خه‌ڵکی" ژیانیان لێ حه‌رام بووه. هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژه‌كان لێم بیست كه ده‌یه‌وێ مێرد بكات، ده‌یه‌وێ له چنگ "وابكه و وامه‌كه‌ی بنه‌ماڵه ڕزگاری بێت. ئه‌وانه‌م كه لێ بیست به‌لامه‌وه زۆر دڵته‌زێن بوو. بیرم كرده‌وه زه‌ماوه‌ند بۆ ده‌ست پێكردنی ژیانی هاوبه‌ش و خۆشه‌ویستییه یان ڕاكردن له چنگ ڕووگرژییهكانی باب و برا. ئایا زه‌ماوه‌ند ده‌توانێت ڕێگه‌ی گه‌یشتن به "ئازادییه‌ک" بێت كه له ماڵی باب بۆ كچ نییه ...؟ چووه بۆ كوردستان ، ده‌گه‌ڵ ئامۆزایه‌كی باوكی زه‌ماوه‌ندی كرد و دوای مایهك چاوه‌روانی كاكی زاوا هات بۆ ئێره . ئێستا ساڵێك تێپه‌ریوه. منیش ئه‌وه یه‌كه‌م جاره پێكه‌وه ده‌یان بینم. شێوه‌ی قسه كردنیان پێكه‌وه زۆرتر له به‌رد هاویشتن ده‌چێت ...هه‌ر ته‌وس و لاتاوه به یه‌كی داده‌ده‌ن . دیاره ئه‌و ئازادییه‌ی خه‌وی پێوه ده‌دیت، پێینه‌گه‌یشتووه. كوڕه‌ش دیار بوو له نواندی هه‌ستی" پیاوه‌تی" غافڵ نییه و ئاگای له " نامووسی" خۆیه‌تی . كچه‌كه هه‌موو قسه‌كانی سكاڵا بوون، ده‌یان جار لێم بیست كه گوتی : من له ماڵی بابم زۆر ئازاد بووم ، فڵانم ده‌كرد و بیسارم ده‌كرد ... و منیش ده‌مزانی وا نییه. زۆرم پێ خۆش بوو پێی بڵێم : به‌ڕێز بۆ درۆ ده‌گه‌ڵ خۆت ده‌كه‌ی؟ كوا وا بوو؟ بۆ به‌و قسانه مێشكی هاورێی ژیانت دهخووی ، مه‌گه نازانی پیاوی بێ مێشك به كاری" هیچ" نایه‌ت ؟؟؟ ئه‌وه هه‌ر بۆچوونی منه و پێویست ناكا ڕاست بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی ژن هه‌ر كه‌مێك ده‌گه‌ڵ خۆمان ڕاست بین ، ده‌گه‌ین به‌و ڕاستییه تاڵه كه زه‌ماوه‌ند كردن له زۆربهكی كات بۆت به ڕێگه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به " ئازادییه‌ك" كه له ماڵی باب نییه. كه به باوه‌ری من ئه‌وه دڵته‌زێنترین مانایه بۆ ژیانی هاوبه‌ش كه به داخه‌وه به‌شێكی گه‌وره‌ی كچه‌كان ده‌گرێته‌وه. مێرد كردنێكی ئاوا ده‌بێته سه‌ره‌تای تۆڵه ستاندنه‌وه‌ی كچی بێبه‌ش كرا‌و و ده‌رفه‌تێك بۆ خۆ نواندنی هه‌ستی "پیاوه‌تی" كوڕ كه له‌پڕ بۆت به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له سه‌ر ژیانی ئینسانێكی تر. دیاره لێره‌دا هه‌ر دوو لایان ڕۆڵێكی گرینگ‌یان هه‌یه و ئه‌گه‌ر بتوانن پشتیوانێكی ڕۆحی باش بۆ یه‌كترین بن و یاریده‌ری یه‌ك بن تا هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌گه‌ڵ ڕووداوه تازه‌كانی ژیانیان بچێنه پێش، گرفتێكی كه‌متر دێته پێش و ده‌بێته بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ ژیانی هاوبه‌شیان.كه دیسان به داخه‌وه له زۆربه‌ی كات وا نییه و به پێچه‌وانه ده‌بن به خۆره و مێشكی یه‌ك ده‌خۆن ..... |