January 20, 2003
نازانم، له‌وانه‌شه ژیان هه‌ر ئه‌وه بێ ! سه‌دان به‌ڵێنی شكاو، دوو دڵی و گومان ، ماندوویه‌تی. پرده ڕوخاوهكانی پشت سه‌ر! و تارماییه‌ك به ناوی داهاتوو ...!! هه‌زاران قسه‌ی نه‌گووتراو. هه‌زاران خه‌ون كه قه‌ت وه‌ڕاست نه‌گه‌ران. هه‌زاران ئاواتی گه‌وره و بچووك، هه‌میشه ساكار! پێم خۆش بوو باسی تۆ بكه‌م و یه‌كمجار كه یه‌كمان دیت. باوه‌شێكت گوڵ بۆ هێنابووم . باسی مێهرهبانییهكانت. ئامێزی گه‌رمت، لاواندنهوهكانت. پێم خۆش بوو باسی ئه‌و شه‌وه‌ی بكه‌م به گریانه‌وه هاتم گوتم ده‌بێ بچین بۆ نه‌خۆشخانه ... ئه‌و شه‌وه‌ی من تا به‌یانی گریام. ئه‌گه بزانی بیری ئه‌و له ده‌ست دانه چه‌نده ژانی هه‌بوو . ئه‌گه بزانی ئه‌و شه‌وه ، له ژووره سارد و دڵتهنگهكهی نه‌خۆشخانه من له به‌ر هه‌رچی خودا و شه‌یتانه پارامه‌وه ، حازر بووم ئیمان به هه‌رچی هه‌یه بێنم .... قه‌تم پێ نه‌گووتی نامه‌م بۆ ده‌نووسی ؟ با، نامه‌م بۆ ده‌نووسی . هه‌ر كه هه‌واڵی هاتنیم بیست، پڕبووم له هه‌ستێك ... هه‌ستی گه‌وره بوون، به‌خته‌وه‌ری ، شانازی ... نامهكانیم هێشتا ماوه. دامنابوو كه هات خۆی بیانخوێنێته‌وه تا بزانێ چ به تاسه‌وه چاوه‌ڕوانیی بووم. ئه‌و شه‌وه و شه‌وانی دوایی و ته‌نانه‌ت هێشتا و دڵنیام هه‌میشه بیریی ده‌كه‌م . ناتوانم بیری لێنه‌كه‌مه‌وه ئه‌گه لێره‌با ، ئێستا ژیانی من، چۆن ده‌بوو...؟ له یه‌كه‌م نامه‌دا بۆم نووسی:"بۆ خۆشویستنی تۆ هیچ بیانویهكم پێویست نییه، جگه له بوونت . تۆ هه‌ی و منیش خۆشمده‌وێی " دوا نامه‌م دوای هاتنه‌وه له نه‌خۆشخانه بۆ نووسی :" ڕۆیشتی، به‌ڵام خۆشه‌ویستت ، خۆ هه‌ر ماوه ... " پێم خۆش بوو له ئاخر جار كه یه‌كمان دیت و باسی به‌یه‌كه‌وه نه‌بوونمان كرد بنووسم ، ئه‌و ڕۆژه‌ی من تاڵ بووم و تۆ مێهره‌بان. ئه‌و ڕۆژه‌ی من ده‌گریام و تۆ ئارام . ئه‌و ڕۆژه‌ش گوڵت بۆ هێنا بووم ... رۆزێكی سوور! سێبه‌ره‌كان هه‌ر ماون. ئه‌و شه‌وه‌ی چاوت له من بوو به‌ڵام ناوێكی‌تر مێشكی داگیر كردبووی. ئه‌و ڕۆژه‌ی من لادرام تا سێبهرهك جێی من بگرێته‌وه . ئه‌و ڕۆژه‌ی من چاوه‌روانت بووم به‌ڵام ... زۆر شت به نه‌گووتراوی ده‌مێنێته‌وه ... چییه بۆ دیسان كه‌وتوومه‌ته دنیایه‌ك پڕ له بیری تۆ ... ڕه‌نگه هۆیه‌كه‌ی هه‌وڵی من بۆ به‌ستنی دهربیجهكانی ڕابردوو بێت. هه‌وڵی من بۆوه‌ی چیتر بیرت نه‌كه‌م ... هه‌وڵی من بۆوه‌ی بڕۆم .... ده‌ڵێی هه‌وره ڕه‌شه‌كانی ئاسمانی ئه‌مرۆ له ناو دڵی منا ده‌بارێن !! |