January 23, 2003
چیرۆكێكی سه‌یره. زۆر جار به درێژایی ته‌مه‌ن، له هه‌وراز و نشیوهكانی ژیانا هاورێته. نازانی بۆ كێ و نازانی تا كه‌ی و نازانی بۆ، به‌ڵام هه‌ستێك، باوه‌رێك ، شتێك پێت ده‌ڵێت چاوه‌ڕێ به... چاوه‌ڕێی. چاوه‌ڕێی هاتن یان هاتنه‌وه‌ی كه‌سێك . به‌دوایدا ناگه‌ڕێی. ڕه‌نگه له‌به‌ر ته‌نبه‌ڵی خۆت، یان ماندوویه‌تیت، یان به هۆی هێزی ئه‌م باوه‌ڕه كه پێت ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانییه‌كان له ڕوانیندا كۆتاییان پێدێت، نیگاكان یه‌ك ده‌بیننه‌وه ... ده‌نا هه‌نگاو بۆ كوێ و كام لا هه‌ڵده‌گری ... ئێستاش ده‌ڵێی به درێژایی ته‌مه‌نی چاوه‌ڕوانیت، له سه‌ر پێ وه‌ستاوی. ماندوویت ... ئه‌ژنۆكانت ده‌له‌رزن ... بڕوانه : ڕاست ئه‌و كات كه كۆتری چاوه‌ڕوانیت له سه‌ر لێواری دیواری بیره هه‌رس هێناوهكان هه‌ڵكورماوه، له چاوه‌ڕوان نهكراوترین كاتدا، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی هاتن یان هاتنه‌وه‌ی بووی، ده‌توانێ په‌یدایی بێت ، بگاتێ ... به‌ڵام چاوه‌كانی هیچی بۆ تۆ پێ نه‌بێت ...! ئاخر ئه‌ویش كۆتری ڕوانینی له سه‌ر لێواری دیواری بیره هه‌ره‌س هێناوهكان هه‌ڵكوڕماوه و چیرۆكی چاوه‌روانی خۆی ده‌ست پێكردووه .... چیرۆكێك كه كۆتاییهكهیی تۆ نیت !!! |