January 31, 2003
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش له میوانێكی خۆمانه و به‌زمێكی مه‌جلسی به‌شدار بووم. قسه هاته پێش و منیش كه هیچ له بیرم نه‌بوو مه‌جلیس "بنه ماله‌ییه" و كچ و كوڕی گه‌نجی تێدایه !!!! چه‌ندانه له‌و تئۆرییانه‌ی خۆم پێیان گه‌یشتووم و باوڕم پێیانه ، فه‌رمووم. من سێ چوار وشه‌م قسه كرد و مه‌جلیس گه‌رم داهات و تا نیوه‌كانی شه‌ویش ئاگره‌كه نه‌كووژایه‌وه . دایكی هاورێكه‌م سه‌ری هێنا پێش و به سرته پێی گوتم : " هه‌ر ئه‌وه، هه‌ر دانیشه ئه‌و كتێبه سه‌یر و سه‌مه‌رانه بخوێنه‌وه و دوایش وه‌ره تئۆری تازه‌م بۆ دامه‌زرێنه! و كچ وكوڕی خه‌ڵکی له ڕێ به‌ده‌ر بكه !!!! " پێرێ شه‌و دیسان له مه‌جلیسێكی ئه‌وها به‌شدار بووم. میوانییه‌كی خۆمانه بوو. خاون ماڵ بۆ ڕێزگرتن له میوانێك كه له ڕێگه‌یه‌كی دووره‌وه هاتبوو و هاتووه تا بمێنێته‌وه ، میوانی دابوو. میوانی ڕێگه‌ی دوور سه‌رقاڵی قسه كردن بوو. باس باسی ژن هێنان و سه‌ر و سامان گرتن بوو. باس باسی "كچێكی نه‌جیب و سازگار " بوو ، به هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا " نه‌جیب و سازگار" له فه‌رگه‌نگی ئێمه‌دا یانی "چاو گوێ به‌ستراوی به هه‌موو شتێك ڕازی یان هه‌مان "بێ عه‌قڵ و كه‌ر"، به ده‌ست خۆم نه‌بوو دیسان ده‌نگم هاته ده‌ر و دوو سێ شتی كورتم گووت . له پڕ كاكی میوان قسه‌كانی له گه‌رووی گیرا و ڕه‌نگی به ڕووه نه‌ما. ئه‌مجه‌ره‌یان نۆره‌ێ هاورێیه‌كم بوو به سرته پێم بڵێ :" وانابێ، وه‌به‌ر ترێیلیت دا خۆ ". به‌ڕاست بۆم جێی سه‌رنجه كه ئه‌و داب‌و نه‌ریت و چوارچێوانه كه هه‌ن، هه‌ر ئه‌و كه‌سانه سازی ده‌كه‌ن كه زۆریش خۆیان پێ به شتێكه و ده‌ڵێن خوێنده‌وارن و ڕووناكبیری ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ن . هه‌ر ئه‌و كه‌سانه كه دنیا دیده‌ن و ئه‌زمۆنی ژیانیان هه‌یه. ده‌ڵێن خه‌ڵك هه‌ر وا به ئاسانی ناگۆڕدرێت. ده‌ێ ڕاسته، ئه‌گه‌ر ئێوه كه ڕووناكبیره‌كه‌ن ناتوانن باوه‌ڕ بكه‌ن كه قه‌واره‌یه‌كی تریش بۆ ژیان هه‌یه و شێوه دی زۆره بۆ ڕوانین و هه‌ڵسه‌نگاندن ، ئیتر چۆن و له كوێرا ئاڵوگۆڕه‌كان ده‌ست پێبكردرێن ؟ ئێه‌وه‌ش خۆ هه‌ر له‌و خه‌ڵكه‌ن ئیتر ... |