February 1, 2003
ده‌ڵێم بریا مه‌ودای نێوانمان كه‌مێك زۆرتر ده‌بوو . ئاوا نزیك بێت و بزانی قه‌ت پێی ناگه‌ی، ژانێكی هه‌یه له گووتن نایه. كه ده‌بینی كات وا به ئاسپایی تێده‌په‌رێ و تۆش له سه‌هۆڵبه‌ندانی چاوه‌ڕوانییه‌كاندا به‌ستووته، به ده‌ست خۆت نییه، ئه‌ژنۆكانت ده‌له‌رزن، هه‌ست به ماندوویه‌تی ده‌كه‌ی . به ده‌ست خۆت نییه، حه‌ز ده‌كه‌ی چاو له سه‌ر یه‌ك دانێی تا چیتر روخساری گرژ و تاڵی ڕاستییه‌كان نه‌بینی. حه‌ز ده‌كه‌ی باوه‌ر بكه‌ی هه‌موو شتێك خه‌ونێكی په‌رێشان یان خه‌یاڵێكی خه‌ماوی بووه و هیچیتر ... باوه‌ڕمان به دووری نه‌بوو، كه‌چی سێبه‌رمان كه‌وته نێوان و لێكدابڕاین ... پێش ئه‌وه‌ی چاو بكه‌ینه‌وه كات تێپه‌ڕی و قسه نه‌گووتراوه‌كان وه‌ك كه‌لاكی كۆن، بۆنیان گرت... ده‌زانی له سه‌رده‌می ئێمه‌شا مۆعجه‌زه ڕووی نادا ... مردووه‌كان به هیچ زیندوو نابنه‌وه .... خۆ زووتر ده‌كرا مه‌وداكان كورت كه‌ینه‌وه. زوتر ده‌كرا بۆشاییه‌كان پڕ‌كه‌ینه‌وه ... زووتر ده‌كرا قسه نه‌گووتراوه‌كان بدركێنین و له ئامێزی یه‌كا گه‌رم بینه‌وه ... نه‌مانكرد ، ئێستاش چاو ده‌كه‌یه‌وه و ده‌بینی كات تێپه‌ریوه و نه تۆ، تۆیت و نه من وه‌ك خۆمم . نازانم چۆنت پێ بڵێم كه له ناو ئه‌و هه‌موو گه‌رما و گڕی بوون ده‌گه‌ل هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆشم ده‌وێن، نه‌بوونی تۆ ، ته‌زی سه‌رمایه‌ك ده‌خاته گیانمه‌وه ... سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش بریا بزانی كه ژانی نه‌بوونی یه‌كجاریت له ئێشی كه‌م بوونی جارانت خۆشتره ... منیش هه‌ول ده‌ده‌م فێر بم عاده‌ت به نه‌بوونت بگرم ... |