February 3, 2003
چاوه‌كانم ئه‌وه‌نده ماندوون، هه‌ڵنایه‌ن. سارده. له ژێر په‌توو شینهكهشم ته‌نانه‌ت ده‌ستی سه‌رمایه به له‌شما هه‌ڵده‌گه‌رێت و تهزێت ده‌خاته گیانمه‌وه. كتێبی" سالهای ابری" له پێشما كراوه‌ته‌وه. وشه‌كان و ڕهستهكان له پێش چاوما هه‌ڵبه‌ز ههڵبهزیانه. teve دایسێت، به‌ڵام ده‌نگه‌كه‌م گرتۆته‌وه. هه‌واڵه‌كان نیشان ده‌دات."جۆرج بووش" خه‌ریكه قسه ده‌كات، كه‌مێك دواتر "سه‌دام" نیشان ده‌دات تفهگێكی به ده‌سته‌وه ... چاوم زۆر ماندوویه. چیتر تاقه‌تی كتێب خوێندنه‌وه‌م نییه ، ڕوانینم له سه‌ر لووله‌ی تفه‌نگی "سه‌دام" دهمێوێ . به‌یانی ئه‌گه شه‌ڕ بێت، سه‌دام له كوێ ده‌بێت؟ له چه‌ند كونا خۆی ده‌شارێته‌وه؟ چه‌ند ئینسانی‌تر ده‌كوژرێت؟ بووش ده‌بێ بیر له چی بكاته‌وه؟ ئه‌گه‌ر بێت و شهر بێت، ئێمه‌ی كورد چیمان به سه‌ر دێت ؟ ... منم كه بیر ده‌كه‌مه‌وه !! -- شهر بێت یا نا ؟ ئارامی دڵانه لێم ده‌پرسێ ! -- ڕاوه‌سته بزانم؛ سه‌دام ده‌سه‌ڵاتێك نییه، به هێزی پێشمه‌رگه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له ناو بچێت ... سهڕكهردایهتییهكانیش به‌یانی سه‌دام به‌ڵێنی هه‌ندێ شتیان پێبدات دیسان تۆقه‌ی ده‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و هه‌ر دوو لاچاوی ماچ ده‌كه‌ن و مێژووی دووپات ... ببووره چه‌ند پات ده‌بێته‌وه. بووش به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له به‌ر چاوه، چ خه‌می میلله‌تی منی له به‌ر نییه. ده‌نا دوایی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه سه‌دام چۆن ده‌با مابا یان زلهێزه‌كانی دنیا چۆن ده‌با ڕووی وه‌یان هه‌با باسی پاراستنی مافی مرۆڤ بكه‌ن .... شه‌ڕ ئه‌گه ده‌ست پێبكات هه‌زاران مرۆڤی بێگوناح ده‌كووژرێن ... كورد و عه‌ره‌ب ... به‌ڵام ... به‌ڵام ئه‌رێ با هێرش بكردرێت، با سه‌دام له ناو بچێت، با ئاڵوگۆڕێك پێك بێت، با ده‌رفه‌تێك بۆ كوردستان برخسێت ... منم كه وا ده‌ڵێم !! -- دیاره كـــــــــــوردی ... ئارامی دڵانه دیسان وام پێده‌ڵێت !! گوێم له ده‌نگی خۆم ده‌بێت : با شهر بێت !!! ڕقم له خۆم ده‌بێته‌وه !! من حه‌زم له خوێن نییه. من حه‌زم له عه‌رزی سوور نییه. من حه‌زم له دیتنی داره مه‌یت و كه‌لاكی له خوێنا شه‌لال نییه ... خوێن ده‌بێ له ده‌ماره‌كاندا بگه‌رێت نه‌ك تێكه‌ڵاوی خاك و خۆڵی شه‌قام و كۆڵانه‌كان بێت ... ماندووم له شهر ... له كووشت و كووشتار. من ئهنفاڵم هه‌یه ... من هه‌ڵه‌بجه‌م هه‌یه. من 8 ساڵ شه‌ری بێ ئه‌نجامی ئێران و عێراقم هه‌یه ... من 50 و چه‌ند ساڵ خه‌بات و كاروانێكی دوور و درێژی شه‌هیدانم هه‌یه ... من شه‌ری ناو شار و بمباردمانی شار و گونده‌كانم هه‌یه ... من هه‌ر له منداڵییه‌وه چاوم به سێداره ڕاهاتووه ... من هه‌ر له منداڵییه‌وه ده‌گه‌ڵ بۆنی خوێن و برینی قوڵ گه‌وره بووم ... من حه‌زم له شه‌ڕ نییه ... به‌ڵام ... نازانم كه‌ی ترسی ئهنفالێكی تر له دڵما ده‌مرێت... نازانم كه‌ی خه‌ونی ڕه‌شی هه‌ڵه‌بجه كۆتایی دێت، نازانم كه‌ی ئیتر دارتێله‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كان نابن به سێداره و بای بێڕه‌حمی ده‌مه‌و ئێوارێ كایه به قژی ئاڵۆز و خۆڵاوی مه‌یته‌كان ناكات ... ده‌ڵێم ڕه‌نگه نه‌مانی سه‌دام ببێت به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دهستپێكردێكی نوێ . بۆ نووسینی مێژوویه‌کی تازه ... بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو ئه‌و گوندانه‌ی وا به‌عس كاوڵی كردن ... چاوه‌كانم ئه‌وه‌نده ماندوون، هه‌ڵنایه‌ن. سارده. له ژێر په‌توو شینهكهشم ته‌نانه‌ت ده‌ستی سه‌رمایه به له‌شما هه‌ڵده‌گه‌رێت و تهزێت ده‌خاته گیانمه‌وه. كتێبی" سالهای ابری" له پێشما كراوه‌ته‌وه . وشه‌كان و ڕهستهكان له پێش چاوما هه‌ڵبه‌ز ههڵبهزیانه. بریا ده‌متوانی هاوار بكه‌م نا ... بریا هێزی وهم هه‌با نه‌مهێشتبا هیچ هێرشێك بۆ هیچ جگایهك بكردرێت. بریا ئازادی به خوێن نهدكڕدرا ... بڕیا "نا" گووتنهكانی من و هه‌زارانی وه‌ك من هێزێكیان ده‌بوو ... بریا ده‌سه‌ڵات به ده‌ستی كه‌ر و بێعه‌قڵان نه‌ده‌بوو ... بــــــــــــریـــــــــــــــــــــا .... |