February 6, 2003
ده‌ڵێ : چیته؟ ماندووی؟ هه‌سته ، تۆ هێشتا زیندووی ... ده‌بێ بژیت ! ده‌ڵێم : ناكرێ ئه‌م "ژینه" دانێم بۆ كاتێكی تر. ئێستا نه ... هیچ تاقه‌تم نییه ! ده‌ڵێ : كاتێكی‌تر؟ كێ ده‌ڵێ تۆ تا به‌یانی ده‌ژیت ؟ كێ ده‌ڵێ داهاتوو به‌شی تۆشی تێدایه ... ده‌ڵێم : یانی ناكرێ به جۆرێك له ژێر باری ئه‌م ئه‌ركه ڕزگاریم بێت ... تا ... ده‌ڵێ : نا ... ناكرێ ! تۆ ده‌بێ به‌شه‌كه‌ی خۆت بژیت ... كه‌س به جێی تۆ ناژیت ... ده‌ڵێم : دڵم گیراوه ... سه‌یر دڵته‌نگم ! ده‌ڵێ : حاڵیم ، باش لێت حاڵیم ده‌ڵێم . باوه‌ڕ ناكه‌م .... نا تۆ لێم حاڵی نیت ! ده‌ڵێ :. ڕاستیت ده‌وێ وایه، تێناگه‌م .... ده‌ڵێم : شتێك بڵێم ... نه‌هێنییه‌كی خۆم ... ده‌ڵێ : ها ، فه‌ڕموو ! ده‌ڵێم : نه ئێره به ماڵی خۆم ده‌زانم و نه ئه‌وێ .... ده‌ڵێ : تێنــــــــــاگه‌م ! ده‌ڵێم : با ، زۆر باش تێده‌گه‌ی ...زۆر باش !! ده‌ڵێ : ..... ده‌ڵێ : هه‌سته ، تۆ هێشتا زیندووی ، ده‌بێ بژیت ... كه‌س به‌شه‌كه‌ی تۆی پێنابرێت !!!! |