February 8, 2003
ئه‌مڕۆ به دوای حه‌وتوویه‌ك به‌فر و سه‌رمای زۆر، خۆر هه‌وره ڕه‌شه‌كانی لادا و خۆی نواند. من له ناو جییه‌كه‌مدا ئه‌و دیو ئه‌و دیوم كرد و وه‌رسووڕام ، تیشكی خۆریش ڕێك خۆی خسته باوه‌شم ... دیم خۆره، ئاسمان شین شینه ... نه‌مگوت ئه‌ی گیان خۆر ... نه‌مگوت ئه‌ی گیان به‌هار ... سڵاوم له ڕۆژێكی تازه نه‌کرد ... ته‌نیا به خۆم گوت : " ئاها، ئه‌مرۆ ده‌بێ جل بشۆم ... " |