February 11, 2003
ڕۆژێكی دیش تێده‌په‌ڕێ. ئه‌وه ئه‌مرۆش ورده ورده خۆی له داوێنی " دۆینێ" داوێت و ده‌بێت به ڕابردوو. ئه‌ورۆش تێپه‌ر ده‌بێ. به هه‌را هه‌را و ده‌نگه ده‌نگ، به پێكه‌نین، ته‌نانه‌ت گریان و تاسه‌ش! قوورسایی ئه‌و قسانه‌ی ده‌با گوترابان و نه‌گوتران! قوورسایی ئه‌و ڕوانینانه‌ی خۆت لێ ده‌شاردنه‌وه و ده‌یان دیتێوه. پێكه‌نین به هیچ و گریان له خۆشیان ! تاسه‌ی گه‌رانه‌وه و ویستی ون بوون ، هه‌وای ڕۆیشتن و ڕۆیشتن و قه‌ت نه‌هاتنه‌وه ... خۆ دیتنه‌وه له ئاوێنه‌ی ئاواتێكی دوور، بزر بوون له داوێنی ئاواته دووره‌كان... شاد بوون به پێك گه‌یشتنه‌وه‌یه‌كی تازه و بریندار بوون به ده‌ست ئه‌وانی خۆشت ئه‌ویستن، ئه‌وانی هێشتاخۆشت ئه‌وێن! كه‌وتن و كه‌وتن . هه‌ستانه‌وه به داوی هه‌ستانه‌وه . لێگه‌ران و نه‌دیتنه‌وه، چاو لێ‌كردن و نه‌دیتن ، گوێ گرتن و نه‌بیستن ... ئه‌وه ڕۆژێكی دیش چوو ... !! خۆ دیتنه‌وه له ئاوێنه‌ی ئاواتی دواڕۆژ ، پڕ بوون له دیتن و دیتنه‌وه ، بیستن و هه‌ست پێ كردن ... ڕۆژێكی تازه به‌ڕێوه‌یه .... |