February 12, 2003
ترس به‌فر تا جێی بڵندتر بێ پتر له هه‌تاو ده‌ترسێ ژن تا شۆخ و ده‌لالتر بێ گه‌شتر چرای ترسی پیری له نیگایدا داده‌گیرسێ له‌م جیهانه 'هه‌ر كه‌س له شتێك تۆقیوه كونده‌بۆ - له ئاوه‌دانی دز - له سه‌گ و كۆكه‌ی بێ‌دار كه‌ر - له هه‌وراز دیوار - له سینگ دار - له بزمار كه‌ڵه‌كێوی -- له خڕه‌ی به‌رد، له خشپه‌ی دار منیش زراوم ڕژاوه ده‌ترسم له سه‌ره‌مه‌رگا سییه‌كانم بزریكێنن بۆ تۆسقاڵێك هه‌وای وڵات ده‌ترسم بمنێنه خاكێك نه من ئاشنای بۆنی ئه‌و بم نه زمانم ئه‌و تێی بگات ! په‌شێو |