February 28, 2003
من ئێستا شادم ، خۆشم، سه‌رخۆشم ... ساته‌كان سێبه‌رێكی سه‌وز له خۆیان جێ دێڵن و ده‌ستێكی مێهره‌بان بۆت به پردی نێوان من و ئارامی ... وه‌ك بڵێی ساته ساكاره‌كانی سه‌رده‌می منداڵی گه‌راونه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئاسمان هه‌میشه شین بوو و دڵ به هیچ خۆش ! پێكه‌نین قه‌ت له هه‌نگاوێك دوورتر نه‌بوو و شه‌رم نه ده‌بوو به گۆڕی فرمێسكه‌كانی كاتی دڵته‌نگی ! ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تۆزی تووڕه‌ییه‌كان به دڵۆپه فرمێسكێك ده‌شۆرانه‌وه و ڕقه‌كان ته‌مه‌ن كورتتر له‌وه بوون مانا په‌یدا بكه‌ن !! |