February 7, 2003
ئه‌و دڵه كوتهیه، ئه‌و دڵه كوتهیه ئارام و قه‌راری بۆ نه‌هێشتووم. دڵم سهیرێكێتی مه‌پرسه. جار نا وا هه‌ست ده‌كه‌م ڕیتمی خۆی له ده‌ست ده‌دات و له هه‌وایه‌كی تر لێده‌دات!!! ئه‌و دڵه‌كوته قه‌ت كه‌س نه‌ماوه ، شه‌و و ڕۆژی بۆ نه‌هێشتووم.لێ ناگه‌رێ وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی ژیان به‌رمه سه‌ر! هه‌ر وه‌ك بڵێی ته‌ماحی له گیانم كردبێت. داده‌نیشم چاو له teve بكه‌م، ده‌گاتێ. دێم شت بنووسم، دێت به‌رۆكم ده‌گرێت. ده‌ستم ده‌له‌رزێ، ئه‌وه‌ی له زه‌ینما هه‌بوو بۆ نووسین، له بیری ده‌که‌م، قسه نهگووتراوهكان كۆ ده‌بنه‌وه ، له گۆشه‌یه‌كی دڵما، قورسایی ده‌كه‌ن، دوایی ورده ورده وه‌ک بڵێی ڕێ به هه‌ناسه‌م ده‌گرن ... هه‌ناسه‌م نایه، ته‌رایی فرمێسك له سه‌ر گۆنام نه‌بێ هیچ هه‌ست پێناكه‌م... هه‌ناسه‌كان به كۆمه كۆمه دێن... وه‌ک بڵێی قه‌ت ناگه‌نێ! له مۆمێك ده‌که‌م كه‌وتبێته پته پت، هه‌ربینا كووژایه‌وه!! به ڕوی خۆم ناهێنم، ده‌چم ڕاده‌كشێم، هه‌وڵ ده‌ده‌م له سه‌ره خۆ بم. ڕاده‌كشێم ... به "خۆم" ده‌ڵێم :چ نییه! تێده‌په‌ڕێ. تاوێكی تر ههڵدهستێوه، كار و باری ڕۆژانه‌ت ده‌ست پێدهكهیهوه. هه‌ڕ به "خۆم" ده‌ڵێم :چاوه‌که‌م، گیانه‌كه‌م، بڕاوانه چۆن كات تێده‌په‌رێ، ڕۆژه‌كان بوون به سێبه‌ر، به ته‌نیشتدا ڕه‌ت ده‌بن! چۆن دڵت دێ لێبگه‌ڕێ ئه‌و ساتانه هه‌ر وا بڕۆن و له گێژاوی مان و نه‌ماندا ون بن ... سه‌یر لێره‌دا هه‌رچی زۆرتر له به‌ر"خۆم" ده‌پارێمه‌وه ،"خۆم" زۆرتر نوقم ده‌بێت ... له ژێر پهتو شینه‌كه‌م گرمۆله ده‌بمه‌وه ... هێدی هێدی "خۆم" ڕاده‌ژێنم ... گوێ ده‌سپێرمه لایه لایه‌ی باران،"خۆم" ده‌سپێرمه لاواندنه‌وه‌ی سه‌ر په‌نجه‌ی نه‌رمی شه‌و! چاوم له سه‌ریه‌ك داده‌نێم هیچ ده‌نگێك نایه ده‌نگی ترپه‌ی دڵی من نه‌بێ ... ترپه‌ی دڵم وا ئۆقره‌ی لێ هه‌ڵگرتووم ... |