March 6, 2003
شه‌و دره‌نگه و دونیا بێده‌نگ! ئاسمان و زه‌وی و ته‌نانه‌ت خواش له خه‌و دان. نه ترپه‌ی پێی ڕێبوارێك، نه ده‌نگی باران، نه هه‌ناسه‌ی با ، نه مانگ به تاقی ئاسمانه‌وه له‌ق وه‌ستاوه ! شه‌و دره‌نگه ، سه‌مای سێبه‌ری ساردیی ساته‌كان ، سه‌رلێشێواوی كاته‌كانت وه‌بیر دێنێته‌وه. ئه‌و كاتانه‌ی كه تۆ خۆت نیت و مێهره‌بانی ئه‌وه‌نده دووره تۆ ده‌ستت ناگاتێ. شه‌و مینا دڵی من ... شه‌و دره‌نگه، هه‌نووكه یادت ده‌كه‌م و نازانم ده‌گه‌ڵ تكای دڵم چی بكه‌م . ته‌می دووریته جیهانی وا له به‌ر چاوانم ته‌سك كردۆته‌وه ... ته‌سك "به‌قه‌د ژووری دڵته‌نگی كچێك به‌ر له خۆ كوشتن" ... هه‌نووكه یادت ده‌كه‌م و ده‌ستت ناگاته تكای دڵم ، تا مێهره‌بانیت بكه‌ی به سه‌یوان بۆم و نه‌هێڵی گللێره‌ی خه‌م به سه‌رما ببارێ ... هه‌نووكه یادت ده‌كه‌م ... |