March 17, 2003
: دوو مانگاتان هه‌یه. فه‌رانسه ئێوه له دۆشینی ئه‌وان وێتۆ ده‌كات. ئا‌مریكا و ئینگلیس مانگاكان له دانی شیر به ئێوه وێتۆ ده‌که‌ن . چه‌په‌کان : دوو مانگامان هه‌یه ... زۆر مانگامان كه‌مه جارێ . ڕاسته‌كان : دوو مانگامان هه‌یه ... حه‌یف ، زۆرترمان هه‌بوو جاران . سیستمی هاوبه‌شی : دوو مانگامان هه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵك. مانگای هه‌موو خه‌ڵك بۆ ئێمه . پۆلاریسم : دوو گای نێر و مێتان هه‌یه ! هه‌ركامیان بدۆشن فه‌رق ناكات ! ئاپارتاید : دوو مانگاتان هه‌یه. شیری مانگا ڕه‌شه‌كه ده‌ده‌ن به مانگا سپییه‌که. به‌ڵام مانگا سپییه‌كه نادۆشن . خاوه‌ن كار : دوو مانگامان هه‌یه. ده‌یفرۆشین، ده‌ستگایه‌كی دۆشینی شیری پێدهكڕین . به فهرهنگهكان : دوو مانگامان هه‌یه، دهێفرۆشین كه‌رێكی ده‌كرین بۆ دۆشین تا منداڵه‌کانمان ده‌بن به دووكتور و وه‌كیل. ڕوناكبیر : دوومانگاتان هه‌یه ، هه‌ردووكیان بفرۆشن و به جێی وان مانگایه‌كی "نوێ" بكڕن . ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما : دوو مانگاتان هه‌یه ، ڕه‌نگه ئاشقی یه‌كن . ئه‌وه‌ی هێشتا نه‌چۆت بۆ زانكۆ : دوو مانگام هه‌یه ، ده‌یفرۆشم ده‌چمه دانیشگاه . ئه‌وه‌ی ده‌رسی ته‌واو كردووه : مهدڕهكهكهم ده‌فرۆشم و دوو مانگای پێ ده‌کڕم . |