May 11, 2003
تێده‌په‌رن. ڕۆژه‌كان ده‌لێم. خۆ به داوێنی كات هه‌ڵداوه‌سن و ده‌رۆن و ده‌بن به سێبه‌رێك به ناوی ڕابردوو. خولانه‌وه‌یه. دوو پات بوونه‌وه. وه‌ك سه‌ر و خوار كردنی 17 نهۆم . جار هه‌یه هه‌ناسه‌ت پێده‌برێ و جار هه‌یه مه‌ودات ده‌داتێ بۆ بیر كردنه‌وه. لێ قوڵ بوونه‌وه و به سه‌ردا چوونه‌وه ... كات هه‌میشه پێویسته. كاتێك بۆ بیر كردنه‌وه، كاتێك بۆ له بیر كردن. كاتێك بۆ وه‌بیر هاتنه‌وه و كاتێك بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه ... ئه‌وانی لێی حاڵین پێی ده‌لێن ژیان. من هێشتا هه‌ر ده‌لێم مرۆڤ ! هه‌ندێ ده‌لێن چاره‌نووس من هێشتا هه‌ر ده‌ڵێم هه‌ڵبژاردن! گه‌ران بۆ دۆزینه‌وه. بۆ ئۆقره گرتن ، هه‌ول بۆ حه‌سانه‌وه ... گرووی لێ حاڵی بوون. جار نا ژیان گۆمێكی مه‌ندی تاریكه! نه ئه‌ستێره‌یه‌ك هه‌یه تا نه‌هێنی تاریكیت بۆ بدركێنێت! نه دڵۆپه بارانێ تا ئه‌م گۆمه مه‌نده بشڵه‌ژێنێت! نه ئاوێنه‌یه‌ك تا به‌رامبه‌ری ڕووت بییه‌وه و له‌ته بزر بووه‌كانی ڕوحت بدۆزییه‌وه ! جار نا ژیان گۆمێكی زێروهشانی ده‌مه‌و كازێوه‌یه ! له باوه‌شی خۆرا ئارام ڕاكشاوه و به ڕووت پێده‌كه‌نێ! جار نا جارێ پێلێكی به‌ره‌و كه‌نار ده‌نێرێت و ده‌نكه مروارییه‌ك ده‌خاته كۆشتهوه ! **** سه‌فه‌ری ده‌روون، به ناخا ڕوو چوون ، له عاره‌ق خواردنه‌وه ده‌چێ. سه‌ره‌تاكه‌ی سه‌رخۆشی و دواتر گریان و كۆتاییه‌كه‌ی ڕشانه‌وه‌یه ... یان ... ؟ ده‌ست پێكردنهوهیهكی دووباره؟ .... |