May 15, 2003
به‌ڕماڵی دایكم نییه كه ئێستا بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه ، به‌ر ماڵه قه‌یدیمییه‌كه‌مانه كه زۆر جار دایكم له سه‌ر تاقه پلیكانه‌كه‌ی داده‌نیشت و چاوه‌رێی هاتنه‌وه‌ی منی ده‌كرد . قیبله‌ی دایكم كوێ بوو؟ ئه‌وێ كه به‌رماڵه‌كه‌ی به‌ره‌و ڕووی ڕاده‌خست؟ یان ئه‌وێ كه جارێك، ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ، هه‌واڵێكی خۆشی لێوه هات و دایكم پێكه‌نی؟ دایكم به ده‌نگی بانگی به‌یانی له خه‌و هه‌ڵده‌سا یان چریكه‌ی باڵنده بێ هێلانه‌كان بوو خه‌ویی لێ ده‌شێواند ؟... دایكم كه سوژده‌ی ده‌برد بۆ چی ده‌پاراوه ؟ ... *** گوتی : بۆ كوڕه چلمنه پێخواسه‌كه‌ی هاوسێمان 50 تمه‌ن، یانی ده‌وڵه‌مه‌ندی ... بـــــــــــۆ "په‌ری" ، له هه‌ر جێیه‌ك لێدانی لێنه‌كه‌وێ، یانی "مـــــــــــاڵ" ... گوتی "زارا" به پێكه‌نین ده‌ڵێ ئازادی ... *** سالار ده‌ڵێ:" هه‌ر كه‌س ماسییه‌ك بكوژێ قاتڵه" ... هیوا ده‌ڵێ : "هه‌ر ئه‌وه‌ی كوێر بێت، گوڵ ده‌چنێ" . شنه ده‌ڵێ: "چ سوودێكی هه‌یه بیر كردنه‌وه ، ئه‌گه‌ر نه‌بێت به هاوار ؟" سورین ده‌ڵێ : " زۆر دره‌نگتر له‌وه‌یه بوون و نه‌بوون فه‌رقێكی هه‌بێت، ئێمه هه‌موو له ڕووی عاده‌ت ده‌ژین" *** گوتی :" پـــــــــــه‌ری ده‌یگوت : باوه‌ر ناكه‌ی؟ ته‌نیایی یانی به‌خته‌وه‌ری" ... *** هیوا ده‌ڵێ : " دایكم گوتی یه‌كێك له‌و كچانه‌ی كه‌ینه‌و به‌ینه‌ت ده‌گه‌ڵی هه‌یه، بێنه. گوتم هێشتا the one تووشم نه‌بووه" .ڕۆیا ده‌ڵێ : "ئه‌گه‌ر دایكم بزانێ ده‌گه‌ل كورێك نێوانم هه‌یه له ترسان شێت ده‌بێ" ... سالار ده‌لێ: " بابم تا ده‌گه‌ڵ Anna ده‌مبینێ، ده‌لێ كوڕه‌كه‌م بۆته پیاو" . شنه ده‌ڵێ : "بابم ئه‌گه‌ر ده‌گه‌ڵ كورێك بمبینێ سه‌رم ده‌برێ"... |