May 21, 2003
له‌وانه‌یه باشترین كار بوو كه كردت ... ڕۆیشتنه‌كه‌ت ده‌لێم . له‌وانه‌شه باشتر بوو قسه‌كانت كرد با، لێم توڕه ببای و مابایه‌وه و قه‌ت ئه‌م ده‌رگایه‌ت له پشت سه‌رت دانه‌خستبا !! له‌وانه‌یه باشتر بوو من ڕۆیشتبام و تۆ مابایه‌وه ... ئاوا شانسی به یه‌كگه‌یشتنه‌وه‌مان زۆرتر ده‌بوو ... ... له‌وانه‌یه ئێواره‌ی خۆڵه‌مێشی دووشه‌مه‌یه‌ك بگه‌ڕێیه‌وه ... له‌وانه‌یه تۆ كه ڕۆیشتی له‌تێكی بچووكی ناو سنگی منیشت برد ... بۆشاییه‌كه‌ی هه‌ست پێده‌كه‌م ... له‌وانه‌شه كه ڕۆیشتی له‌تێك له دڵی خۆتت به جێ هێشت، گه‌رماكه‌ی هه‌ست پێده‌كه‌م ... له‌وانه‌یه سێبه‌ری خۆتت نه‌بردبێت، هه‌موو شه‌وێ ده‌ڵێ: دێیه باوه‌شم؟ ... له‌وانه‌شه ده‌نگی منت ده‌گه‌ل خۆت بردبێ.ده‌مێكه لێی ده‌گه‌رێم... خه‌مه خه‌و له چاوم ده‌زرێنێ یان خه‌وه ڕێگه‌ی باوه‌شی خه‌مم نیشان ده‌دات؟ یان ... له‌وانه‌شه منم له كۆلانه‌كانی سه‌رده‌می منداڵیم به‌جێ ماوم و قه‌ت نه‌گه‌یشتمه تـــــــــــــــــۆ .... |