May 19, 2003
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش كه‌سێك به ناوی مام حه‌سه‌ن e-mail بۆ من ناردبوو و له‌وێدا، نه‌ك ڕاسته‌وخۆ به من ، به‌ڵكوو هه‌رچی به سه‌ر زمانی هاتبوو به كچ و ژنی كوردی گوتبوو. په‌یامه‌كه‌ی زۆر دوور و درێژ نه‌بوو، باشتر بڵێم 11 خه‌ت زیاتر نه‌بوو به‌ڵام 28 جار وشه‌ی جندهی تێدا بكار هێنابوو. مام حه‌سه‌ن به هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی له هه‌نده‌ران ده‌ژین ده‌ڵێ جنده. به هه‌موو ئه‌وانه‌ی وێبلاگ ده‌نووسن، سایتیان هه‌یه یان به شێوه‌یه‌ك له ئه‌ركی ڕاستی و سه‌ره‌كی خۆی واته خزمه‌ت كردن به مێرد ومنداڵی دوور بۆته‌وه و پێی وایه بۆته"به‌شه‌ر" ده‌ڵێ جنده! مام حه‌سه‌ن تف و له‌عنه‌تی ئه‌و ژنانه ده‌كات كه به قسه‌كانیان ژنی ئارام و به حه‌یا و ناموس له ڕێ به‌ده‌ر ده‌كه‌ن و زمانیان پێ ده‌كه‌نه‌وه! مام حه‌سه‌ن ده‌ڵێ هه‌ر ژنێكی سه‌ر به‌رز كاته‌وه و جوابه جه‌نگی پیاو بكات جنده‌یه !!! ئه‌و شتانه‌ی من ده‌مه‌وێ بیڵێم وڵام دانه‌وه به مام حه‌سه‌ن نییه! ئه‌و هیچ وڵامێكی پێویست نییه. بڕیاری خۆی داوه و ته‌واو. به‌ڵام ئێستا كه له‌قه‌بی شه‌ریفی "جنده" بوونیان به هه‌موو ژن و كچێكی هه‌نده‌ران به‌خشیوه ، پێم خۆش بوو بزانم هه‌ر به‌راست به كێ ده‌ڵێن جنده و جنده بوون یانی چی ؟ ئه‌وانی هۆش و هه‌ستێكی حه‌ساسیان هه‌یه و به بیستنی هه‌ندێ وشه توڕه یان دڵگیر ده‌بن با ئه‌و چه‌ند دێره‌ی خواره‌وه نه‌خوێننه‌وه . وتم ویستم بزانم "جنده" یانی چی و به كێ ده‌لێن جنده؟ له دوو كتێبی فه‌رهه‌نگی وشه‌ی فارسی و كوردی به دوایا گه‌رام. له فه‌رهه‌نگی فارسی عمید نووسراوه : جنده : زن بدكاره و روسپی . له فه‌رهه‌نگی هه‌نبانه بۆرینه دا نووسراوه : جنده : قاحبه، ژنی خۆفرۆش ( نازانم مامۆستا هه‌ژار بۆ ده‌لێ خۆفرۆش. خۆفرۆش بۆ من به مانای جاش دێت. باشتر نه‌بوو بلێت له‌ش فرۆش؟) مانای كتێبیی ئه‌و وشه‌یه ده‌گه‌ڵ مانایه‌ك كه له ناو خه‌لك بۆ ئه‌م وشه‌یه باوه، كه‌م تا زۆر جیاوازیان هه‌یه. ڕاسته، ئه‌و وشه‌یه‌مان زۆر بیستوه. دوو پیاو به یه‌كه‌وه شه‌ڕده‌كه‌ن به دایك و ژنی یه‌ک ده‌لێن جنده. دوو منداڵی بچووك پێكه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ن به دایك و خوشكی یه‌ك ده‌ڵێن جنده. پیاو بۆ سووك كردنی یه‌كتر جنێوی ژن جنده زۆر به كار دێنن !! به‌ڵام كه لێی ورد ده‌بێوه ده‌بینی به گشتی به كچ و ژنێك كه دژ به داب و نه‌ریتی په‌سه‌ند كراوی كۆمه‌ڵگا هه‌لده‌ستێته‌وه و به شێوه‌یه‌ك له ژنان و كچانی تر جیاواز ده‌بێته‌وه ده‌لێن جنده تا به‌و شێوه‌یه و به‌م وشه‌یه جیاواز بوونه‌كه‌ی ده‌ست نیشان بكه‌ن !!! ژنێك كه له سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه، كورد گوته‌نی ئاغا و كوێخای خۆته‌تی، ژنێك كه له په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی "ئازاتر" و ئازادتر" ده‌نوێنێ، ژنێك كه جیا بۆته‌وه و ته‌نیا ده‌ژی، ژنێك كه زۆر خۆی به "عه‌یبه" و "شه‌رمه و حه‌یامان ده‌چێ" ماندوو ناكا ... به گشتی هه‌ر ژنێك كه به شێوه‌یه‌ك هه‌ره‌شه‌یه‌كه بۆ نۆرمه په‌سه‌ند كراوه‌كانی كۆمه‌ڵگا، به جنده ناو ده‌بردرێت. ده‌بینین كچێك، ژنێك كه به جنده ناو ده‌بردرێت ، كچێك یان ژنێك نییه كه " له‌ش فرۆشی" ده‌كات یان "بدكاره"یه . با ئه‌م ڕاستییه‌مان له بیر بێت كه له كۆمه‌ڵگای ئێمه زۆربه‌ی پیاوان و ته‌نانه‌ت زۆر ژنیش(له بیرمه، هه‌میشهexception هه‌یه. ببوورن، كوردییه‌كه‌ی نازانم) ته‌نیا كاتێك ڕێز بۆ ژن داده‌نێن كه سێبه‌ری پیاوێكی ( باب، برا، مێرد) له سه‌ر بێت. بۆیه ژنی بێ پیاو سووكه و ژنی سووك جنده‌یه !! ده‌توانین ئاوای كورت كه‌ینه‌وه كه ئه‌م وشه‌یه بۆ هه‌ر ژنێك، وێراوێتی جیاواز بێ، به‌كار هێندراوه. ئه‌م وشه‌یه بۆ ههركچێكی ئازا بوو و ویستوویه‌تی ئازاد بژیت، به كار هاتووه. ئه‌م وشه‌یه به هه‌موو كچ و ژنێك كه وێراویانه بڵێن " نـــــا" و نۆرمه‌كانی كۆمه‌ڵگا بشكێنن و چوارچێوه‌یه‌كی نوێ كه په‌سه‌ند كراوی خۆیانه دامه‌زرێن ، گوتراوه. ئه‌م وشه‌یه به هه‌موو ژن و كچێكی ویستوویانه له مافی "هه‌ڵبژاردنی" خۆیان كه‌لك وه‌رگرن و چاوه‌رێ نه‌ماونه‌وه كه‌سێكی تر ئه‌و مافه‌یان پێ بدات ، ده‌گوترێ. به كوردی و به كورتی هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی جیاوان ، جندهن !!! *** من نازانم مام حه‌سه‌ن بۆ توڕه ببوو. من نازانم مام حه‌سه‌ن چۆن و له كوێرا ده‌زانێ هه‌موو ژنه كوردێكی هه‌نده‌ران چۆنن و چۆن ده‌ژین. به‌ڵام ده‌زانم نموونه‌ی مام حه‌سه‌ن زۆره . ده‌زانم ئێمه فێرین چاو بقوچێنین و زار بكه‌ینه‌وه. ده‌زانم ئێمه زۆر جار وا حالی بووین جیاواز بوون یانی خراپ بوون. ده‌ڵێ هێشتا زۆری ماوه تێبگه‌ین كه "خراپ حاڵی بووین" . ***************** وتم زۆرم پێ‌ناخۆش ده‌بێ كه‌سێك دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نووسراوه‌یه كۆمێنت دا‌نێت و جنێوم پێبدات. گوڵه‌گه‌نم گوتی هه‌ر له ئێستاوه بنووسه : هه‌ر كه‌س جنێوی دا، بۆ خۆیه‌تی !! میلله‌ت هه‌ر كه‌س جنێوی دا، بۆ خۆیه‌تی ! |