June 14, 2003
خوێنه‌رێك :: 13-06-03 11:24 ”قسه‌كانت له قسه‌ی كه‌سێك ده‌چێ كه عومری خۆی كردوه و چ نه‌ماوه بیكا و دانیشتووه چاوه‌رێ‌ی مه‌رگه ، له قسه‌ی كه‌سێكی كه ئیتر هیچ ئاره‌زوویه‌كی له ژیان دا نه‌مابێ و ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانیشتبێ له‌سه‌ر ته‌رمی ئاواته وه‌دی نه‌هاتۆكانی دا شیوه‌ن بكا . ناتناسم و نازانم چه‌ند سه‌د ساڵت عومره بۆ ئه‌وه‌ی ئاوا قسه بكه‌ی ، به‌ڵام پێم وایه له ژیان دا هێنده‌ت نه‌دیوه و ئه‌وه‌نده‌شت به‌سه‌ردا نه‌هاتووه كه قه‌دری ژیانت بزانی . هیوادارم ئه‌وه‌ی تۆ پێیدا تێده‌په‌ڕی گێژ‌ه‌ڵووكه‌یه‌ك بێت كه به‌زوویی دامركێت.“ بـــــــــــــــــــه‌ڕێز: ژیان كۆمه‌لێكه له "سه‌ره‌تاكان" و "كۆتاییه‌كان" ، هه‌میشه له جێیه‌ك را ده‌ست پێده‌كات و دره‌نگ یا زوو، ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه زووتر له‌وه‌ی چاوه‌روانی ده‌كه‌ین، ده‌توانێت كۆتایی بێت. ئه‌وه له خۆی دا گرفتێك نییه. گرفت ئه‌وه‌یه كه ئێمه له هه‌موو ڕووداوه‌كانی ژیانمان چاوه‌روانی " درێژه په‌یدا كردنی" ڕووداوه‌كه‌ین. ئه‌وه‌نده له خه‌م و شادی چۆن بوونی به‌یانی و ڕۆژانی نه‌هاتوو هه‌ڵبه‌ز دابه‌ز ده‌كه‌ین كه خۆشی "ڕووداوه‌كه‌مان" له بیر ده‌چێته‌وه. هه‌ر "چركه‌یه‌كی" خۆش له ژیانمانا ڕوو ده‌دات ده‌كه‌وینه ده‌ریای خه‌یال كه ڕه‌نگه ئه‌وه "سه‌ره‌تای" خۆشییه‌كان بێت. ڕه‌نگه ئه‌و كۆتایی ناخۆشییه‌کان بێت. ئه‌وه‌نده نوقمی خه‌یاڵ و هیوای سه‌ره‌تا و كۆتاییه‌كان ده‌بین كه ئیتر ئه‌م "چركه" خۆ‌شییه له بیر ده‌که‌ین و له بیرمان ده‌چێت بۆ "ئێستا" بژین و هه‌ر ئه‌م "چركه‌یه" خۆش بین. من ده‌ڵێم "ئاواتێكی هه‌مبوو و ئیتر نایه‌ته دی"، ئه‌و ئاواته هین moment ، هین ئێستایه، بۆ ئه‌مرو بوو. بۆ به‌یانی نازانم ، له‌وانه‌یه ده‌یان ئاواتی ترم هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و ئاواته نییه كه ئیتر مرد و ناشترا. ئه‌وه بێنه پێش چاوی خۆت(hypothetical، ته‌نیا فه‌رزێكه و پێویست ناكا ڕاست بێت): تۆ كه‌سێكت خۆش ده‌وێت و پێویستیت به بوونی ئه‌م ئینسانه له ژیانتا هه‌یه. ئه‌ویش وڵامت بۆ ده‌نێرێت كه "هه‌تاهه‌تایه خۆشم ده‌وێیت، به‌لام ناتوانم (یان نامه‌وێت یان ناوێرم) ده‌گه‌لت بم و هاورێ وهاوبه‌شی ژیانت بم! ده‌ی ده‌توانی ئێستا پێم بڵێی ئه‌م هه‌تاهه‌تایه خۆشویستنه و خۆشه‌ویستییه چ ده‌ردێكی تۆ ده‌رمان ده‌كات؟ چه‌نده تاسه و تامه‌زرۆیی تۆ ده‌شكێنێت؟ چه‌نده له وه‌دی هاتنی ئاواتی تۆ بۆ پێكه‌وه بوون كاریگه‌ر بووه؟ ئاواتی تـــــــــــۆ ئه‌مڕۆ پڕ كردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كانی ژیان بوو، كه وه‌دی نه‌هات، ده‌ی به‌یانی هه‌رچی ڕووی ده‌دات با ڕووی بدا، له ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هیچ ناگۆڕدرێت كه تۆ به ئاواته‌كه‌ت نه‌گه‌یشتیت ... به‌رێز هه‌ندێ كه‌س شته‌كان ئه‌و جۆره‌ی هه‌یه ده‌بینن و ماناكان بۆیان ده‌چێته ژێر پرسیار‌و هه‌ن ئه‌وانه‌ی شته‌كان ئه‌و جۆره‌ی "ده‌بێ" بن، ده‌بینن و ده‌ڵێن بۆ نا، "ده‌بێ" ئاوا بێت !! من له ڕیزی یه‌كه‌می گروپی یه‌که‌م دام. شته‌كان ئه‌و جۆره‌ی هه‌ن، لانی كه‌م له ژیانی خۆمدا ، ده‌بینم و هه‌ست پێده‌كه‌م و هه‌ر ئاواش به ڕووتی باسی ده‌که‌م. باسی من باسی باشی و خراپی ژیان نییه ، ته‌نیا شتێكی كه من باسی ده‌كه‌م چۆن هه‌ست پێكردنی شته‌كانه له لایان خۆمه‌وه . چاوه‌روانی ئه‌وه‌شم نییه تۆ وه‌ك منت لێ بێت یان شێوه‌ی منت پێ باش بێت. من ئه‌وه له خۆمه‌وه ده‌بینم. باش یان خراپ نازانم. به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م زۆر دره‌نگ كه‌وتمه خۆناسین و به خۆ گه‌یشتن. زۆر دره‌نگ ده‌ستم كرد به "ده‌نگی به‌رز بیر كردنه‌وه" و به دوای وڵامی پرسیاره‌كانما گه‌ران. زۆر دره‌نگ ده‌ستم كرد به لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی بێ ئه‌وه‌ی بزانم بۆ، باوه‌رم كردبوون! به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم هه‌ر من وانیم. په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگاو كولتوورێكین كه فێری پرسیار كردنمان ناكه‌ن، له هه‌مان سه‌ره‌تاوه هه‌ندێ وڵامی له قالب دراومان له مێشك ده‌نێن و لێمان ده‌گه‌رێن. ئێستاش تێكڕووخانی ئه‌م قه‌لایه، خشت به خشت ئاسان نییه و هێزی ده‌وێت و زۆر جار ماندووت ده‌كات. وانییه كه پێم وابێت به وه‌دی نه‌هاتنی ئاواتێكی من ڕه‌وره‌وه‌ی ژیان ده‌وه‌ستێت. به‌ڵام باوه‌ر ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ تاسه‌ی من بۆ .... نه‌شكێت، ئیتر به‌یانی دره‌نگه و هه‌میشه‌ش زۆر زوو دره‌نگ ده‌بێت!! وه‌دی هاتنی ئه‌و ئاواته‌ی ئێستا هه‌ته، ئه‌مڕۆ ده‌توانێ بزه‌ی به‌خته‌وه‌ریت بخاته سه‌ر لێو، كه‌چی به‌یانی فرمێسكی "خۆزگه"ت دێنێته چاو ... خۆزگه زووتر .. خۆزگه پێشتر ... خۆزگه ئه‌و كات ... شتێكت پێ‌بڵێم : ویستی مردن هه‌میشه به مانای كۆڵدان و ترسه‌نۆكی نییه. زۆر ئاساییه كه مرۆڤ بیه‌وێت كۆتایی به شتێك بێنێت كه ئیتر حه‌زی لێناكات! و دوا قسه : به‌رێزم بۆ ئه‌وه‌ی قه‌دری ژیانت بزانی پێویست ناكات زۆرت به سه‌ر بێت . به‌سه ئه‌گه‌ر لێی حاڵی بیت! |