June 7, 2003
وڵامی چه‌ند پرسیار له لایان چه‌ند منداڵ : پ: باشتره مرۆڤ زه‌ماوه‌ند بكات یان ته‌نیا بمێنێته‌وه؟ و: بۆ كچ باشتره ته‌نیابێت. به‌ڵام كوڕه‌كان كه‌سێكیان پێویسته به دوایاندا بڕوات و شت كۆ بكاته‌وه.(ئانا 9 ساڵه) پ: مرۆڤ چۆن بریار ده‌دات ده‌گه‌ڵ كه‌سێك زه‌ماوه‌ند بكات؟ و: ده‌بێ له پێشدا كه‌سێك بدۆزێوه وه‌ك خۆت بێت. یانی ئه‌و شتانه‌ی تۆ پێت خۆشه، ئه‌ویش پێی خۆش بێت. ئه‌گه‌ر تۆ وه‌رزشت پێخۆشه ئه‌ویش له به‌ر خاتری تۆ پێی خۆش بێ و دانیشێ كاتی چاو لێكردنی وه‌رزش له teve چیپست ده‌گه‌ل بخوات.(ئێمیل 10 ساڵه) پ: چ ته‌مه‌نێك بۆ زه‌ماوه‌ند كردن باشه؟ 1و: هیچ ته‌مه‌نێك !!! مرۆڤ ده‌بێ زۆر گێژ و نه‌زان بێت كه زه‌ماوه‌ند بكات. (فرێدریك 6 ساڵه) 2و: 84 ساڵی، له‌و ته‌مه‌ندا ئیتر كار ناكه‌ی و ده‌توانی له به‌یانییه‌وه تا شه‌و خۆشه‌ویستی بكه‌ن.( كارۆلا 8 ساڵ) 3و: من كه كودهكستانم( day-care centre ) ته‌واو كرد ، ئیتر له دوای ژن ده‌گه‌رێم.( مارتین 5 ساڵه) پ: چۆن وه‌ك غه‌ریبه‌یه‌ك ده‌توانین بزانین ژن و پیاوێك پێكه‌وه ژن و مێردن؟ و: ئه‌وه‌ی زه‌ماوه‌ندی كردبێت، كاتی قسه كردن ده‌گه‌ڵ كه‌سێك جگه له هاوسه‌ری خۆی، زۆر خۆشحالتر دێته به‌ر چاو. (ئێلین8 ساڵ) و:زانینی سه‌خته. به‌ڵام یه‌كێك له نیشانه‌كانی ده‌توانێ ئه‌وه بێت كه هه‌ر دوویان به سه‌ر منداڵێكیدا ده‌قیژێنن. (سێباستییهن 8 ساڵه) پ: دایك وبابت له چ بارێكه‌وه له یه‌ك ده‌چن؟ و: هیچكامیان ئیتر منداڵیان ناوێت .( كیكی 8 ساڵه) |