June 8, 2003
ئه‌م به‌شه‌ی خواره‌وه له وێبلاگێكی فارسی وه‌رگیراوه . باسێكه له سه‌ر ڕوانینی یاسای ئیسلامی وڵاتی ئێران به ژیانی هاوبه‌ش و مافه‌كانی ژن و پیاو له بنه‌ماڵه دا!! باسه‌كه‌م كورت كردۆته‌وه ! **** " هه‌ر رێكخراوه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی بۆ ئامانجێك و به هه‌ندێك ئه‌ركی دیاری كرا‌و بۆ ئه‌ندامانیی پێك دێت. ئه‌م یاسایه زه‌ماوه‌ند كردن و پێك هێنانی ڕێكخراوه‌یه‌ك به ناوی "بنه‌ماڵه"ش ده‌گرێته‌وه . ئه‌ركه‌كانی ژن و پیاو سه‌باره‌ت به یه‌كترین چییه؟ بڕیاردان بۆ "بنه‌ماڵه" به پێی كتێبی یاسای مه‌ده‌نی، ماده‌ی 1105 مافی پیاوه.له‌م ماده‌یه‌دا نووسراوه " له په‌یوه‌ندی ژن و پیاودا،ڕیاسه‌تی بنه‌ماڵه بۆ پیاو دابین كراوه" . له ماده‌ی دواتر ، 1106 نووسراوه : " له كاتی ماره‌ی دایم (له ناو شیعه‌كاندا ماره‌یی كاتی( سیغه) و ماره‌یی دایمی هه‌یه) نــه‌فــه‌قــه‌ی ژن ئه‌ركی پیاوه. واته كه دوو كه‌س زه‌ماوه‌ند ده‌كه‌ن و بنه‌ماڵه‌یه‌ك پێك دێنن، پیاو به‌رپرسی دابین كردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانی ماڵه. ئه‌وه هه‌موو شتێك وه‌ك، جل و به‌رگ، خوارده‌مه‌نی و جێ و شوێن و ... ده‌گرێته‌وه و ڕیاسه‌ت و مافی بڕیار دان ته‌نیا بۆ پیاوه. ئێستا ئه‌م پرسیاره دێته پێش كه ژن چكاره‌یه و ئه‌و نه‌فه‌قه بۆ چی وه‌رده‌گرێت؟ ڕه‌نگه بڵێن به هۆی ئه‌وه‌ی كه له ماڵ كار ده‌كات و ماندوو ده‌بێت. به‌ڵام وا نییه. به پێی ماده‌ی 1107 به‌شێك له‌م نه‌فه‌قه‌یه كه به ژن ده‌درێت، بۆ به كار گرتنی كرێكارێكه بۆ خانمی ماڵێ . "... ڕاگرتنی كرێكار ئه‌گه‌ر ژن عاده‌تی به بوونی كرێكار هه‌یه .... " ، یانی ژن مه‌جبوور نییه له ماڵی مێرد كار بكات و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ جێ به جێ كردنی كاره‌كانی ڕۆژانه‌ی خۆی پێویستی به كرێكارێك هه‌بێ، ئه‌ركی مێرده ئه‌م پێداویستییه‌ی بۆ بێ جێ بێنێت. ڕه‌نگه بڵێن منداڵداری و په‌روه‌رده كردنی منداڵه‌كانه كه ژن نه‌فه‌قه‌ی بۆ وه‌رده‌گرێت. ئه‌و وڵامه‌ش هه‌ڵه‌یه. به پێی ماده‌ی 1176 یاسای مه‌ده‌نی "ژن مه‌جبوور نییه ته‌نانه‌ت شیر بدات به منداڵه‌كه‌ی، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ تێر كردنی منداڵ ڕێگه‌یه‌كی تر جگه له شیردان نه‌بێت ". واته ئاگا لێبوونی منداڵ له لایه‌ك، ته‌نانه‌ت بۆ شیردانی منداڵه‌كه ژن ده‌توانێ داوای پاره‌یه‌كی زۆرتر كه مێرده‌كه‌ی بكات. ژن ته‌نیا و ته‌نیا له به‌رابه‌ر " ته‌مكین" (فه‌رمانبردن، به گوێ كردن، سه‌رداخستن، لێره‌دا نووستن ده‌گه‌ل پیاوه‌كه‌ی) نه‌فه‌قه وه‌رده‌گرێت. بڕینی نه‌فه‌قه له لایان مێرد ئه‌و كاته ئیزن پێدراوه كه ژن "ته‌مكین" نه‌كات. ماده‌ی 1108 ئاوا ده‌ڵێ : " هه‌ر كاتێك ژن بێ هۆی شه‌رعی له به جێ هێنانی ئه‌ركی ژن و مێردایه‌تی ، خۆ لادات ، مافی وه‌رگرتنی نه‌فه‌قه‌ی نییه". به پێی ماده‌ی 642 یاسای سزادانی ئیسلامی كه له ڕێكه‌وتی 02 - 03 - 1375 (1996) له پارله‌مان په‌سه‌ند كراوه، پیاوێك كه نه‌فه‌قه‌ی ژنی نه‌داوه ته‌نیا كاتێك سزا ده‌درێت كه ژن "ته‌مكین"ی كردبێت . واته ئه‌گه‌ر ژن ته‌مكینی كردبێت، پیاو ناچار له دانی نه‌فه‌قه‌یه ، و ئه‌گه‌ر ژن به هه‌ر هۆیه‌ك، ته‌نانه‌ت به سود وه‌رگرتن له‌و مافانه‌ی یاسا داوێتی، ته‌مكین نه‌كات ، مافی نه‌فه‌قه‌ی نامێنێت. شته‌كه‌ی زۆر له خۆمان دژوار ناكه‌مه‌وه. به گشتی ئه‌وه‌ی له كۆمه‌لی یاساكان دێته ده‌ست ئه‌وه‌یه : ئه‌وه ئه‌ركی ژنه هه‌ر كات پیاو ویستی و ئیشتیای كرد، ده‌بێ ده‌گه‌ڵی بخه‌وێت و سێكسی هه‌بێت . مه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی پیاو نه‌خۆشی جنسی هه‌بێت یان ژن به هۆی شه‌رعی وه‌ك "عاده‌تی مانگانه" یان هه‌ر هۆیه‌كی شه‌رعی تر، نه‌توانێ ده‌گه‌ل مێرده‌كه‌ی بخه‌وێت. (نه‌فه‌قه نرخی سێكسی ژن ده‌گه‌ل مێرده‌كه‌یه‌تی ) ئێستا به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌م باسه، ئایا جیاوازییه‌ك هه‌یه له نێوان ئه‌و ژنه‌ی مێردی كردووه و ئه‌و ژنه‌ی له‌ش فرۆشی ده‌كات ؟ بێگومان جیاوازییه‌ك هه‌یه. ئه‌و ژنه‌ی له‌ش فرۆشی ده‌كات به پێی یاسای " عرضه و تقاضا " له‌شی خۆی ده‌فرۆشێ و ئه‌و ژنه‌ی مێردی كردووه یه‌كجێ به پێی یاسای "ماره‌یی" و نه‌فه‌قه خۆی فرۆشتووه . پرسیار زۆر دێنه كایه‌وه. بۆ نموونه : ئایا تا ئه‌و كاته‌ی ڕوانینێكی ئاوا به ژن و ژیانی هاوبه‌شی هه‌یه ، كه‌م و زۆر كردن یان پاش و پێش كردنی یه‌ك دوو ماده له یاسای مه‌ده‌نی هه‌ل و مه‌رجی ژیانی ژنان باشتر ده‌كات ؟ چه‌ند له سه‌دی ژنان ئاگایان له‌م یاسا په‌سه‌ند كراوانه هه‌یه؟ چه‌ند له سه‌دی ژنان به مافه‌كانی خۆیان به پێی یاسای وڵات ئاگادارن؟ به له به‌ڕ چاو گرتنی هه‌موو ئه‌وانه، ئایا كاتی ئه‌وه‌ی نییه باوه‌ر بكه‌ین ئه‌وه بناغه‌یه كه ده‌بێ سه‌ر له نوێ دامه‌زرێته‌وه ؟ **** ئه‌م یاسایانه ژماره‌یه‌کی زۆری ژنانی كورد كه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ژین، وه‌خۆی ده‌گرێت. ڕه‌نگه ته‌نانه‌ت له به‌شه‌كانی تری كوردستانیش كه یاسای ئیسلامی حاكمه هه‌ر هه‌مان شت بێت. مه‌به‌ست له وه‌رگێرانی ئه‌م چه‌ند دێره وه‌به‌ر چاو خستنی ئه‌وراستییه بووه و به‌س! |